ئەم سندوقیە پرۆگرامێکی حکومەتی دۆمینیکایە لە پێناو پاڵپشتی کردنی دەستپێشخەرییە ئابوورییەکان بە مەبەستی گەشەپێدانی نیشتیمانی . هەموو ئەو پارانەی بۆ سندوقی EDF دەگوازرێتەوە دەکرێت ، بەکاردەهێنرێت لە پێناو بەرەو پێشخستنی پڕۆژەکان لە کەرتی گشتی و تایبەت کە پێویستیان بە پاڵپشتی دارایی هەیە.
ئەم پرۆژانەش بریتین لە دروستکردنی قوتابخانە و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەو دروستکردنی یاریگایەکی وەرزشی نیشتمانی، هەروەها چەندین کاری دیکەی جۆراوجۆر لەسەر چەندین پیشەسازی وەک گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ.