پرۆگرامی پەنابەری وەبەرهێنانی ئێرلەندا وا بنیاتنراوە کەوا سەرنجی وەبەرهێنانی دەرەکی لە
دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوە رابکێشێت تا وەبەرهێنان لە ئێرلەندادا بکەن. بۆی مافی بەشداری کردن بۆ
پرۆگرامێکی هاوشێوە هەبێت پێویستە لەسەر خوازیار کەوا وەبەرهێنان بکات لە یەکێک لە وەبەرهێنانە
دانپێدانراوەکان لە لایەن حکومەتی ئێرلەنداوە.
پێویستە دواکارەکان خاوەن داهاتێکی ئاست بەرز و سەرمایەکەیان لە ٢ ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبێت،
دەبێت بە لایەنی کەمەوە بڕی ١ ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێن بکات لە وەبەرهێنانێکی باوەرپێکراوی حکومی
بە درێژایی ٣ ساڵ. ئەم جۆرە وەبەرهێنانە دەبێت رەزامەندی بانکی ناوەندیی لەسەر وەربگیرێت.
وە هەروەها داواکار دەبێت ١،٥٠٠ یۆرۆ تێچووی پرۆسەکە بدات کەوا وەرناگیرێتەوە،
کەوا ئەم بڕە خودی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەشی دەگرێتەوە.