شانشینی بەریتانیاڤیزای جۆری TIER 1 (وەبەرهێنەر)ی

logo

ڤیزای TIER 1 (وەبەرهێنەر)ی شانشینی بەریتانیا رێچکەیەکی وەبەرهێنانە لە بەریتانیادا کەوا
بەلانی کەمەوە دەبێت بڕی ٢ ملیۆن پاوەنی بەریتانی وەبەربهێنرێت لە بەریتانیادا.
تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت کەوا لە دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و سویسرادا دەژین.

سوودەکانی ڤیزای وەبەرهێنان لە بەریتانیا

  • بری کاتی پێویست بۆ پرۆسەی ڤیزای نیشتەجێبوون ٣ هەفتەیە لە دوای ٢، یان ٣ یاخود ٥ ساڵ ئەویش پەیوەستە بە بڕی وەبەرهێنراو کە خۆی لە (٢ ملیۆن، ٥ ملیۆن، ١٠ ملیۆن پاوەن) دەبینێتەوە.
  • کۆمەڵگایەکی تێکەڵ لە گشت چین و ئاین و نەتەوە جیاوازەکان.
  • ستانداردێکی پلە باڵای پەروەردیی، لە هەڵبژاردەیەکی فراوان لە خوێندنگەی تایبەت و حکومی، وە زیاتر لە ١٥٠ زانکۆ و سێکتەری خوێندنی باڵا.
  • سیستەمێکی زۆر گونجاوی باج بۆ وەبەرهێنەرە باڵاکان کەوا بە "نیشتەجێی بەریتانی نادۆمیکڵ" لە قەڵەم دەدرێت.
  • تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی پێویست نییە.
  • سوود بینین لە باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی جیهان
  • ژینگەیەکی نێودەوڵەتی گونجاوی باج

خێزان، و منداڵانی خوار ١٨ ساڵ. یاخود گەنجانی سەروو ١٨ ساڵ ناتوانن داواکاری پیشکەش بکەن
گەر لە دەرەوەی شانشینی بەریتانیادا بژین.

تێچووی وەبەرهێنان

وەبەرهێنان کردن لە بۆندی حکومی بەریتانیادا دەبێت لە کۆمپانیایەکی پشکداری کارادا بێت کەوا

لە بەریتانیادا کاربکات و تۆمارکرابێت.

هەڵبژاردەی وەبەرهێنانی یەکەم:
٢ ملیۆن پاوەن و مانەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆگرامی ILR (توانای مانەوە و کارکردنی هەمیشەیی بێ هیچ بەربەستێک لە وڵاتەکەدا)
هەڵبژاردەی وەبەرهێنانی دووەم:
٥ ملیۆن پاوەن پێویستە بۆ ماوەی ٣ ساڵ بمێنێتەوە لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆگرامی ILR (توانای مانەوە و کارکردنی هەمیشەیی بێ هیچ بەربەستێک لە وڵاتەکەدا)
هەڵبژاردەی وەبەرهێنانی سێیەم:
١٠ ملیۆن پاوەن پێویستە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بمێنێتەوە لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆگرامی ILR (توانای مانەوە و کارکردنی هەمیشەیی بێ هیچ بەربەستێک لە وڵاتەکەدا)

تێچووی پرۆسەی ڤیزا بریتیە لە ١،٦٢٣ پاوەن، تێچووی پرۆسەکە نەگۆڕە بۆ تاک یاخود
خێزان.