سەینت لوسیاوەبەرهێنانی خانووبەرەی

logo

پڕۆژە پەسەندەکانی خانووبەرە دەکەونە دوو پۆلێنی فراوانەوە:
1. هۆتێل و هاوینەهەوارە باڵاکان
2. موڵکە بۆتیکە باڵاکان

– داواکار دەبێت بەڵێنامەی کڕینی موڵکێکی پەسەنکراو بکڕێت لە پێناو وەبەرهێنان کردن تێیدا. سەرمایەی وەبەرهێنراو کەوا یەکسان دەبێت بەبڕی ڕێکەوتوو لەسەری (کڕینی موڵکەکە) دەخرێتە نێو هەژمارێکی ئیسکرۆ ( هەژمارێکی دڵنیایی) کەوا لە لایەن بنیاتنەر و لایەنی هاوڵاتیبوون لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە لە سینت لوسیا بەڕێوەدەبرێت.

– هەر کاتێک داواکاری هاوڵاتیبوون لە ڕێگەی وەبەرهێنان بە هەر وەبەرهێنانێک لە کەرتی خانووبەرەدا پەسەندکرا، ئەوا سەرمایەی وەبەرهێنراو دەبێت لە 300،000 دۆلار کەمتر نەبێت.

کرێی حکومەت

بۆ پارەی بەڕێوەبەرایەتی بۆ داواکار بە تەنیا داوا دەکرێت
30,000 دۆلار
بۆ پارەی بەڕێوبەرایەتی بۆ داواکار لەگەڵ هاوسەرەکە داوا دەکرێت
45,000 دۆلار
بۆ پارەی بەڕێوەبەرایەتی بۆ هەر ئەندامێکی دیکە کە تەمەنی لە خوار 18 ساڵ بێت داوا دەکرێت
5,000 دۆلار
پارەی بەڕێوبەرایەتی بۆ هەر ئەندامێکی دیکە کە تەمەنی 18 ساڵ و زیاتر بێت داوا دەکرێت
10,000 دۆلار
پارەی بەڕێوبەرایەتی بۆ داواکار لەگەڵ هاوسەر و زیاتر لە چوار ئەندامانی دیکەی خێزانەکە لە هەر تەمەنێکدا بێت داوا دەکرێت
10,000 دۆلار

کرێی زیاتر

باجی هەوڵدان بۆ داواکارە سەرەکیەکە
7,500 دۆلار
باجی هەوڵدان بۆ هاوسەر
5,000 دۆلار
باجی هەوڵدان بۆ ئەندامانی خێزانی سەروو 16 ساڵ
5,000 دۆلار
باجی هەوڵدان بۆ سپۆنسەر
7,500 دۆلار
باجی هەوڵی کەسی داواکار
2,000 دۆلار
باجی هەوڵی هاوسەر و ئەندامانی دیکەی خێزان
1,000 دۆلار
پارەی پاسپۆرت و بڕوانامە بریتییە لە
250 دۆلار

کام لایەن پشت بە لایەنی داوکار دەبەستێت؟

  • هاوسەر
  • ئەو منداڵانەی کە لە 25 ساڵ زیاتر نەبێ تەمەنیان – کە لەلایەن داواکارەوە پشتگیری دارایی دەکرێت و بە خوێندکار هەژمار دەکرێت.
  • باوانی داواکارە سەرەکیەکە یان هاوسەرەکەی کە لە سەرووی تەمەنی 65 ساڵەوەن – کە بە شێوەیەکی خوویی لەگەڵ داواکاردا دەژی و لەلایەن داواکارەکەوە بەخێو دەکرێت

پرۆژە پەسەندکراوەکانی خانووبەرە

1. ئۆفەری ئاستێکی بەرز لە شاهانەیی بۆ هاوژین و ئەو خێزانانەی کەوا نەوەیان هەیە لە کەنار دەریایەکی ناوازە و تایبەتدا. لەگەڵ بوونی چەندەها ژووری تایبەتی پڕ لە پێکهاتە و دیکۆرێکی کەشخە. هەڵبژاردەیەکی تەواو ناوازەیە بۆ گەشت و پشووەکان بە هۆی وێنە نایاب و خزمەتگوزارییە تایبەتەکەی. ئەم هاوینە هەوارە دوو براندی تایبەتی هەیە ( دریمس و زۆتری) لە پاڵ شوقەکانی جانێلس لە پێشهاتی کەناردەریادا (هاوینەهەواری سەینت لوسیا کانێلز – گالاکسی ریلس تەیت)

2. لە ژینگەیەکی شارستانیدا بۆ گەشتیارە بازرگانەکان لە پاڵ گەشتیارانی دیکە کە سەردانی سەینت لوسیا دەکەن، چەندەها فرۆشگای جل و بەرگ و کاسینۆی نێو هۆتێلەکە، هەموو ئەمانە لە پاڵ بوونی شوێنی ئەسپسواری نزیک لە هۆتێلەکە. باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو میوانانەی کوا ئارازووی بازاڕکردن و یاریکردن دەکەن. وە هەروەها نزیک لە ناوچەی پارێزراوی یونسیکۆ کە ئەویش گوندی سۆوفیرێ. هەموو ئەم فاکتەرانە کاریگەریەکی بەهێزی هەیە کەوا لە مەودای ٣٠ کیلۆمەتردا گشت پێداویستی و شوێنەکانت لێ نزیکە (هۆتێلی ئەلپینا ست لوسیا)