سانت کیتس و نیڤیس کە لە دەستوری ئەو وڵاتەدا بە سانت کریستۆفەر و نیڤیس ناسراوە ، لە ساڵی 1983 ەوە سەربەخۆ بووە و بەشێک لە ( لێسێر ئەنتیڵس ) پێکدەهێنێت ، کە کۆمەڵێک دوورگەن دەکەونە 2000 کم بەرەو باشووری ڕۆژهەڵاتی مەیامی . فیدراسیۆنەکە دوو دوورگە بە ناوەکانی نێڤیس و سانت کیتس لە خۆ دەگیریت وە دروشمی ڕاست و گونجاوی دەسەڵاتی گەشتیاری ناوخۆیی بریتییە لە: ” دوو دوورگە ، یەک بەهەشت ” .
فیدراسیۆن ئەندامە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ( UN ) ، کۆمۆن وەیڵزی بەریتانیا ، لە ڕێکخراوی ویلایەتەکانی ئەمریکا ( OAS ) ، CARICOM و ڕێکخراوە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانی تر . بارەگای بانکی ناوەندی ڕۆژهەڵاتی کاریبی دەکەوێتە سانت کیتس و سەقامگیرییدۆلاری ئەمریکیی ڕۆژهەڵاتی کاریبی (ECD) دەپارێزێت، ئەمەش بریتییە لە دراوی نەتەوەیی زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی کاریبی، کە بە دۆلاری ئەمریکییەوە بەستراوەتەوە. سەرۆکی دەوڵەت شاژنی ئینگەلتەرا (بەڕێتانیا)یە، سانت کیتس و نێڤیس بە سیستەمێکی دێموکراسی باش کاردەکەن لەسەر بنەمای سیستمی پەرلەمانی بەریتانیا وە وەزیر (تیمۆسی هاریس) سەرۆک وەزیرانی ئێستایە .