کاتێک کڕیار ئامادەیە هەنگاو بنێت بۆ پێشەوە و ڕێکەوتننامەی بەردەوامبوون ئیمزا بکات، کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست فەرمانبەرێکی تایبەتی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دیاری دەکات بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکان و هەموو فۆڕمە گرنگەکانی حکومەت بۆ پرۆگرامەکە. لیستی هەڵسەنگاندی کەسی کە لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی وورد و تایبەت بە کەسی داواکار.
بەڵگەنامەپێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت:
• فۆڕمی ١ – زانیاری کەسی.
• فۆڕمی ٢ – پەنجەمۆر.
• فۆڕمی ٣ – زانیاریەکان تایبەت بە نوسینگەی کاروباری ناوەکی .
• ئەنجامی ئەسڵی تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی HIV -ئایدز (بۆ هەموو ئەو بەشداربووانەی کە تەمەنیان سەروو ١٢ ساڵە)
• فۆڕمی پرۆگرامی پاسپۆرت.
• فۆڕمی سوێندنامەی دڵسۆزی.
• کۆپیە باوەڕپێکراوەکانی هەموو پاسپۆرتەکان.
• تۆمارە ڕەسەنەکانی تۆماری تەواوی لەدایکبوون یان کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی تەواوی لەدایکبوون لەگەڵپشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ببەڵگەنامەیەکی لەدایکبوون کە وردەکاری و زانیاری دایک و باوکت لەخۆ دەگرێت، یان تۆماری خێزان، کتێبی خێزان و هتد).
• بڕوانامەکانی ئەسڵی پۆلیس لەو وڵاتەی کە ڕەگەزنامەت هەیە، وڵاتێک کە تێیدا نیشتەجێیت (ئەگەر جیاوازە لە وڵاتی دایک)، یان لە هەر وڵاتێک کە زیاتر لە 6 مانگ لە 10 ساڵی ڕابردوو تێیدا ژیاویت، ئەمە بە پێویست و داواکراو دادەنرێت بۆ هەر پێشکەشکارێک کە تەمەنی لە ١٧ ساڵ بۆ سەرەوە بێت.
• کۆپیەکی باوەڕپێکراو لە هەموو بەڵگەنامەکان/کتێب یان کارت بۆ ناسنامەی کەسی.
• کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە هەموو بەڵگەنامەکانی خزمەتی سەربازی و بەتاڵکردنەوە، ئەگەر پشتگیری کردبێت (ئەو پێشکەشکارە نێرانەی کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ بۆ سەرەوەیە.)
• دوانزدە (١٢) وێنە بە قەبارەی بنەڕەتی پاسپۆرت.
• سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون (کۆپییەکی بڕواپێکراو بۆ ڕێککەوتنی کرێنامە یان پسوڵەی ئاوو کارەبا)
• کۆپیەکی باوڕپێکراو لە دیپلۆمەکانی زانکۆ/کۆلێژ
ئە فۆرم و پەڕاوانەی کە تەنها لە پێشکەشکارە سەرەکییەکە داواکراون:
• پەڕاوێکی دانپێدانراو بۆ ڕێژەی فرۆشتن (تەنها کەرتی خانووبەرە)
• فۆڕمی ٥ – باری کاکردن، سەروەت، وە کۆمپانییە پەیوەندیدارەکان.
• فۆڕمی ٦ – قبوڵی وەبەرهێنان.
• یەک نامەی پشتگیری ئەسڵی بانک کە لە لایەن بانکێکی ناسراوی نێودەوڵەتی دەرچووە، بەرواری دەرچوونی نامەکە لە ٦ مانگ نابێت زیاتر تێپەڕیبێت.
• بەیاننامەیەکی ١٢ مانگەی بانک.
• یەک بەیاننامەی پرۆفیشناڵ (بۆ نمونە لە دادنوسێک، دادنوسی گشتی، ژمێریاری بەدەستوور یان کەسانی تری پرۆفیشناڵی هاوشێوە)، وە پێویستە لە 6 مانگ کۆنتر نەبێت.
• یەک پشتگیری نامەی ئەسڵی دامەزراندن (لە لایەن شوێن کاری کەسی پێشکەشکار).
•زانیاری تەواو و ورد لەسەر ڕاپۆرتی پێشینە /فۆڕمی پێشکەشکردن /فۆڕمی کار .
• تۆماری ئەسڵی پێکهێنانی هاوسەرگیری یان کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ گەواهیەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر بەکاربێت).
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بەڵگەنامەکانی جیابوونەوە لەگەڵ پشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر بەکاربێت)
بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.