ئیرلەندا دوورگەیەکە کە دەکەوێتە باکووری ئەتڵەسییەوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە وڵاتەکە جیاکراوەتەوە لە شانشینی بەڕیتانیا بەهۆی بوونی دەریاکانی (کەناڵی باکوورو ، دەریای ئیرلەندی، وە کەناڵی سانت جۆرجە).
ئیرلەندا دووەم گەورەترین دوورگەیە لە دوورگەکانی بەریتانیدا، وە سێیەمین گەورەترین دوورگەی ئەوروپایە، هەروەها بیستهەمین گەورەترین دوورگەی سەر زەوییە
کۆماری ئیرلەندا لە ئێستادا لە ئاستی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی وەبەرهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی جۆراوجۆر(GDP) ی بۆ هەر تاکێک و لە ساڵی 2015 دا لە پلەی شەشەمی گەشەکردووترین وڵاتت جهیانی پێ بەخشراوە لەلایەن لیژنەی گەشەپێدانی مرۆیی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکان.
ئیرلەندا شوێنی ئۆفیسی سەرەکی زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە لە نێویاندا کۆمپانیای ئینتێل، تویتەر، فایزەر، سیتی، هووبی، تاکدا، فوجیتسو، نۆڤارتس و ترێند میکرۆ. هەروەها ئێرلەندا لە هەوڵی کارکردندایە بۆی ئاستی خۆی بەرزبکاتەوە لە رووی بوونی بە سەنتەرێکی جیهانی بۆ بوارە جیاجیاکانی ئینتەرنێت و داتای مەزن و لێهاتووی بەکاربردنی وزە و کۆمپیوتەری کلاود.