ئەگەر دەتهەوێت بەردەوام بیت لە پرۆگرامێک دا،کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست فەرمانبەرێکی تایبەتی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دیاری دەکات بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکانی پرۆگرامەکە و هەموو فۆڕمە گرنگەکانی حکومەت بۆ تۆ . تکایە ئاگاداربە کە ئەو پەڕاوانەی کە لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی وورد و تایبەت بە کەسی داواکار.
بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت::
• پاسپۆرتی ئەسڵی، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵێک کارابێت، وە دوو پەڕەی بەتاڵ بۆ ڤیزا
• دوو (٢) وێنەی قەبارەی پاسپۆرتی ڕەسەن
• سەلماندنی بیمەی پزیشکی یاسایی: بیمەی تەندروستی (گشتی) و گرێبەستی تایبەت لەگەڵ کۆمپانیایەکی دڵنیایی مۆڵەتپێدراو کە لە ئیسپانیادا کار بکات.
• بڕوانامەی پزیشکی: (ئەسڵی و کۆپی، وەڕگێڕانی ئەسڵی و کۆپیەکی وەرگێڕانەکە ئاگەر هاتوو داواکراو بوو): ئەم پەڕاوانە پێویستە زیادتر لە ٩٠ ڕۆژ بەسەریان دا تێ نەپەڕی بێت لە ڕۆژی چاوپێکەوتنەکە.، پێویستە پشتگیتری نامە و ئیمزای ئەسڵی و/یان مۆری پزیشکی پێوەبێت (تەنها پزیشکی تەندروستی وە پزیشکی گشتی قبوڵ دەکرێت).
• کۆپی باوەڕپێکراو لە بڕوانامەی تۆماری تاوان بۆ پێنج ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی سەرەکی خۆت. بڕوانامەکە دەبێت لە 90 ڕۆژ زیاتر نەنێردرابێت لەپێش پێشکەش کردن بۆ پرۆگرامەکەت. دەبێت بۆ ماوەی ٣ مانگ کاری پێبکرێت لە ڕۆژی دەرچوونییەوە. بڕوانامه که له لایه ن کۆنسوڵخانەی ئیسپانیاوه لە وڵاتی کەسی داواکاردەبێت کاری بەیاسایی کردنی بۆ بکرێت.
• بڕوانامەی ئەسڵی لە دایکبوون یان کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەکانی لەدایکبوون دەبێت بە فەرمی وەربگێڕدرێتەوە بۆ سەر زمانی ئیسپانی یان ئینگلیزی، وە وەرگێرانەکە دەبێت لە لایەن کۆنسوڵخانەی ئیسپانیا لە (وڵاتی دایک) ی داواکاردانپێدانی بۆ بکرێت .
ئەو پەڕاوانەی کە تەنها لە داواکاری سەرەکیداواکراون:
• سەلماندنی کار یان سەلماندنی کۆمپانیای کەسی و داهات – بەڵگەنامەی فەرمی کە ناونیشانی کاری داواکارو جۆری کار و داهاتی ساڵانە دەسەلمێنێت . وه رگێرانی فه رمی بۆ زمانی ئینگلیزی یان یۆنانی و بەیاسایی کردنی لەلایەن کۆنسوڵخانەی نیشتەجێبوونی یۆنان.
• بەیاننامەکانی بانکی بۆ 12 مانگی ڕابردوو.
ئەو بەڵگەنامانەی کە تەنها کاتێک پێویستن کە ئەو دوو کەسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە پێکەوە پێشکەشی پرۆگرامەکە بکەن:
• تۆمارە ئەسڵی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری یان کۆپی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ وەرگێڕانی فەرمی ئیسپانی یان ئینگلیزی، دەبێت بڕوانامەی وەرگێڕدراو بەیاساییکراو/ دانپێدانراو بێت لەلایەن کۆنسوڵگەری ئیسپانیا لەو وڵاتەی کە پێشکشی لێوە دەکرێت.
• کۆپییەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی جیابوونەوە لەگەڵ وەرگێڕانی فەرمی ئیسپانی یان ئینگلیزی و دەبێت بڕوانامەی وەرگێڕدراو بەیاساییکراو/ دانپێدانراو بێت لەلایەن کۆنسوڵی یۆنان (ئەگەر کاری پێبکرێت).
بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.