ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت لە پرۆگرامێک، کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست کەسێکی پسپۆڕ لە بواری پەڕاو و بەڵگەنامەکان دابین دەکات بۆ ئامادەکردنی هەموو بەڵگەنامە کەسییەکان و ئەو پەڕاو و فۆڕمە حکومیانەی کە پێویستن بۆ کەسی داواکار. تکایە سەرنج بدە لەو نوسەراو و ڕێنماییانە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە، وە پاش هەڵسەنگاندنی کەیسی کەسی پێشکەشکار، کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست لیستێکی تایبەت بەبەڵگەنامەکان دەردەکات لەسەر بنەمای دۆسیەی دیاریکراو.
بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت::
• فۆرمی بەشداری کردنی AB1 بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە لەڕێی وەبەرهێنانەوە.
• وێنەو ئیمزای بەڵگەنامە لە فۆڕمی AB2 دا.
• فۆڕمی AB3 بۆ ىروانامەی پزیشکی.
• ئەنجامی ئەسڵی تاقیکردنەوەی ڤیارۆسی HIV -ئایدز (بۆ هەموو ئەو بەشداربووانەی کە تەمەنیان سەروو ١٢ ساڵە)
• فۆرمی L بۆ پاسپۆرتی ئەنتیگوا و باربودا (لە تەمەنی ١٦ ساڵ بۆ سەرەوە)
• فۆرمی M بۆ پاسپۆرتی ئەنتیگوا و باربودا (بۆ خوار تەمەنی ١٦ ساڵ)
• کۆپیە باوەڕپێکراوەکانی هەموو پاسپۆرتەکان.
• تۆمارە ڕەسەنەکانی تۆماری تەواوی لەدایکبوون یان کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی تەواوی لەدایکبوون لەگەڵپشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ببەڵگەنامەیەکی لەدایکبوون کە وردەکاری و زانیاری دایک و باوکت لەخۆ دەگرێت، یان تۆماری خێزان، کتێبی خێزان و هتد).
• بڕوانامەکانی ئەسڵی پۆلیس لەو وڵاتەی کە ڕەگەزنامەت هەیە (مەگەر ئەوەی تۆ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو و قەناعەت پێکەرت هەىێت کە بیسەلمێنێت تۆ هەرگیز لەو وڵاتەدا نەژیاویت.) و لە هەر وڵاتێک کە زیاتر لە 6 مانگ لە 10 ساڵی ڕابردوو تێیدا ژیاویت. بڕوانامەی پۆلیس دەبێت کاتی وەرگیرانی کەمتر لە شەش مانگ بێت لەو کاتەی تۆ بۆ پرۆگرامەکە پێشکەش دەکەیت. منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵیش پێویستیان بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی پۆلیس هەیە.
• کۆپیەکی باوەڕپێکراو لە هەموو بەڵگەنامەکان/کتێب یان کارت بۆ ناسنامەی کەسی.
• کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە هەموو بەڵگەنامەکانی خزمەتی سەربازی و بەتاڵکردنەوە، ئەگەر پشتگیری کردبێت (ئەو پێشکەشکارە نێرانەی کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ بۆ سەرەوەیە.)
• (10) وێنە بە قەبارەی بنەڕەتی پاسپۆرت.
• سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون (کۆپییەکی بڕواپێکراو بۆ ڕێککەوتنی کرێنامە یان پسوڵەی ئاوو کارەبا)
• کۆپیەکی باوڕپێکراو لە دیپلۆمەکانی زانکۆ/کۆلێژ
• نامەی پشتگیری زانکۆ بۆ منداڵانی تەمەن 18 بۆ 28 ساڵ کە بە شێوەی فول تایم بەشدار بووە لە وانەکاندا لە دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و پشتگیری تەواو بکات لە کەسی پێشکەشکار.
• بەڵگەنامەی باوەڕپێکراو بۆ پشتگیری کردنی هەر منداڵێک کە تەمەنی 18 ساڵ یان زیاترەو لە پرۆگرامەکەدا بەشدارە، بە بێجگە لە هاوسەرەکە.
ئە فۆرم و پەڕاوانەی کە تەنها لە پێشکەشکارە سەرەکییەکە داواکراون:
• فۆرمیAB4 بۆ پشتڕاستکردنەوەی وەبەرهێنان.
• فۆرمی AB5 ی تایبەت بە بریکار
• فۆرمی AB8 بۆ پرۆگرامی پەرەپێدەری کەرتی خانووبەرە.
• فۆرمی AB9 بۆ پرۆگرامی وەبەرهێنانی لە کەرتی بازرگانی.
• یەک نامەی پشتگیری ئەسڵی بانک کە لە لایەن بانکێکی ناسراوی نێودەوڵەتی دەرچووە، بەرواری دەرچوونی نامەکە لە ٦ مانگ نابێت زیاتر تێپەڕیبێت.
• بەیاننامەیەکی ٢٤ مانگە (٢ساڵ) ی بانک.
• یەک بەیاننامەی پرۆفیشناڵ (بۆ نمونە لە دادنوسێک، دادنوسی گشتی، ژمێریاری بەدەستوور یان کەسانی تری پرۆفیشناڵی هاوشێوە)، وە پێویستە لە 6 مانگ کۆنتر نەبێت.
• یەک پشتگیری نامەی ئەسڵی دامەزراندن (لە لایەن شوێن کاری کەسی پێشکەشکار).
• تۆماری ئەسڵی پێکهێنانی هاوسەرگیری یان کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ گەواهیەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر بەکاربێت).
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بەڵگەنامەکانی جیابوونەوە لەگەڵ پشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر بەکاربێت)
بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.