ئەگەر دەتهەوێت بەردەوام بیت لە پرۆگرامێک دا و ڤیزای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بەدەست بهێنیت لە بەڕیتانیا،کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست فەرمانبەرێکی تایبەتی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دیاری دەکات بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکانی پرۆگرامەکە و هەموو فۆڕمە گرنگەکانی حکومەت بۆ تۆ . تکایە ئاگاداربە کە ئەو پەڕاوانەی کە لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی وورد و تایبەت بە کەسی داواکار.
بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت::
• کۆپیەکی بڕواپێکراو ی پاسپۆرتی ئەسڵی (پێویستت بە لاپەڕەیەکی بەتاڵ هەیە لە پاسپۆرتەکەت بۆ ڤیزاکەت)
• ئەنجامی ئەسڵی تاقیکردنەوەی نەخۆشی سیل (ئەگەر تۆ خەڵکی وڵاتێکبی کە دەبێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەی)
• بڕوانامەی ئەسڵی تۆماری تاوان لە هەر وڵاتێکەوە کە تۆ بۆ ماوەی 12 مانگ یان زیاتر لە 10 ساڵی ڕابردوو تێیدا ماویتەوە
(پێویستە وەرگێڕێکی باوەڕپێکراو بدۆزیتەو بۆ وەرگێڕانی هەر یەکێک لەو پەڕاوانەی کە لەسەر زمانی ئینگلیزی نین.)
ئەو پەڕاوانەی کە تەنها لە داواکاری سەرەکی داواکراون:
• داواکار دەبێت هەژمارێکی وەبەرهێنانی بەریتانی لەژێڕ چاودێری دامەزراوەی FCA (دەسەڵاتی بەڕێوەبردنە داراییەکان) بکاتەوە.
• نامەی سەرچاوەی بانکی ئەسڵی کە لە ماوەی ٣ مانگی پێشوو دەرچووبێت، پشتڕاستی بکاتەوە کە تۆ هەژمارێکت لەگەڵ بانکدا کردووەتەوە بۆ ئەوەی 2000,000 پاوەند وەبەرهێنان بکەیت
• سەلماندنی سەرچاوەی پارەکان بۆ نموونە بەیاننامەیەک لەلایەن هاوسەرەکەتەوە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی کە ڕێگەت پێدەدات کۆنتڕۆڵی دەرماڵەکان بکەیت لە بەڕیتانیا.
• بەیاننامەیەک لەسەر داهاتی ساڵانە و زانیاری لەسەر سەروەت و سامان.
• وردەکاری تەواو دەربارەی خێزان، پەروەردە و ئەو شوێنانەی کە پێشتر کارت تێدا کردووە.
ئەو بەڵگەنامانەی کە تەنها کاتێک پێویستن کە ئەو دوو کەسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە پێکەوە پێشکەشی پرۆگرامەکە بکەن:
• تۆمارە ڕەسەنەکەی تۆماری هاوسەرگیری یان کۆپی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری
• کۆپی باوەڕپێکراوبۆ بڕوانامەی جیابوونەوە (ئەگەر بەردەست بێت).
بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.