logo

ساینت لوسیاڕەگەزنامە بە وەبەرهێنان

دەزگای حکومی ڕێگەپێدراو

Overview

ڕەگەزنامەی سانت لوسیا لەڕێگەی پرۆگرامی وەبەرهێنانەوە نوێترین بەرنامەیە لەکاریبی و لە ساڵی 2015 دامەزراوە و هێشتا یەکێکە لە بەهێزترین پاسپۆرتەکان لە ناو بەرنامەکانی وەرگرتنی خێرای ڕەگەزنامە. پێشکەشکاران ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی هەمیشەیی بەدەست دەهێنن بەبێ ئەوەی لە وڵاتەکە نیشتەجێ بن یان واز لە ڕەگەزنامەی ئێستایان بهێنن .

  • icon Processing time

    3-4 مانگ

  • icon Visa free travel

    گەشت کردن بەبێ ڤیزا بۆ 146 وڵات، لەوانە وڵاتانی شنگن، بەڕیتانیا، سەنگافور و هۆنگ کۆنگ

  • icon Investment type

    بەشداری کردن لە سندوقی حکومەتی سانت لوسیا یان وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە یان بۆندەکانی حکومەت

  • icon Investment cost

    بەشداریکردن لە سندوقی ئابووری نیشتمانی سانت لوسیا (100,000 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر داواکارێک) یان بژاردەی گرێبەستی خانووبەرە (200,000 دۆلاری ئەمریکی) یان بۆندەکانی حکومەت (300,000 دۆلاری ئەمریکی)

  • icon Family dependents

    هاوسەر، منداڵانی خوار تەمەن 30 ساڵ و باوانی بە تەمەنی سەروو 55 ساڵ

  • icon Passport validity

    پێنج (5) ساڵ، دە (10) ساڵ لە کاتی نوێبوونەوە

یاسای ڕەگەزنامە یان یاسای نیشتەجێبوون

Country Info

سانت لوسیا دوورگەیەکی بورکانیکە و دەکەوێتە دەریای کاریبی لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی. کەنارەکانی شوێنی دڵگیرە بۆ (کەناردەریا بورکانیەکان، مەلەوانی ژێر ئاو بە بەکارهێنانی بتڵی ئۆکسجین، هاوینەهەواری خۆش و ماسی گرتن لە لادێکان ) و لەگەڵ کەشوهەوایێکی فێنک بە درێژایی ساڵەکەدا. ناوچەیەکی تەواو ناوازەیە بۆ گەشت کردن. هەرچەندە لەسەدا 95 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە زمانی (کریۆلی فەرەنسی) دەدوێن ، بەڵام زمانی فەرمی لە سانت لوسیا ئینگلیزییە . ئەو وڵاتە ئەندامی کۆمۆن وەیڵزی بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانە و سیستەمی یاسایی لە سانت لوسیا بە باشی ڕێزی لێ دەگیرێت و لەسەر بنەمای یاسای بەڕیتانی دامەزراون .

READ MORE
پایتەخت

کاسترێس

ژمارەی دانیشتوان

164,464

زمان

ئینگلیزی (فەرمی) ، پاتۆسی فەڕەنسی

دراو

دۆلاری ڕۆژهەڵاتی کاریبی (XCD)

ڕێژەی گۆڕینەوە

١ دۆلاری ئەمریکی = 2.7دۆلاری ئەمریکیی ڕۆژهەڵاتی کارینی

جۆری حکومەت

دێموکراسی پەرلەمانی ( پەرلەمان ) لەژێر سایەی پاشادانییەکی دەستووری و فەرمانڕەوایی کۆمۆن وەیڵز دا.

Benefits

Costs

بۆ ئەوەی مافی هاووڵاتیبوونی سانت لوسیا هەبێت لەڕێگەی پرۆگرامی وەبەرهێنانەوە ، سێ بژاردە هەیە بۆ هەڵبژاردنی لەنێوانیان .

1. بەخشین بۆ سندوقی ئابوری نەتەوەیی حکومەت (NEF)

بریتییە لە بەشداری پێکردنی بڕێک پارە لە دەرماڵەی حکومەت دا ( کە ئەم بڕە پارەیە دواتر ناگەڕێندرێتەوە بۆت). بڕی ئەو پارەیەی کە دەبەخشرێت دەگۆڕدرێت بەپێیی تەمەن و ژمارەی ئەندامانی کەسی پێشکەشکار.

پێشکەشکارێک
100,000 دۆلاری ئەمریکی
کەسی داواکارو هاوسەرەکەی
140,000 دۆلاری ئەمریکی
پێشکەشکاری سەرەکی، هاوسەرو 2 کەسی شایستەی خێزانەکە، کە لە خوار 18 ساڵەوەن
150,000 دۆلاری ئەمریکی
هەر ئەندامێکی شایستەی خێزانەکە کە زیاد بکرێت بۆ خێزانە ٤ کەسییەکە
15,000 دۆلاری ئەمریکی
هەر ئەندامێکی شایستەی تری زیادکراو لە خێزانەکەدا، لە هەر تەمەنێک
25,000 دۆلاری ئەمریکی
ئەو پارە کارگێڕییانەی کە لە کاتی پێدانی ڕەگەزنامەدا دەدرێت، ناگەڕێتەوە.

2. وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە

سانت لوسیا سەرنجڕاکێشیەکی گەورەی هەیە بۆ سەردانکەران و گەشتیاران و شانازی بە بژاردەی بەرفراوانی خانووبەرەی دەکات. بەرنامەی وەبەرهێنانی ڕەگەزنامە بژاردەیەکە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی کە دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن لە پڕۆژەکانی خانووبەرەی پەسەندکراودا لە ژێر ئەم پۆلانەدا: ١هۆتێل و هاوینەهەواری مارکەی ئاست بەرز. ٢موڵکی بوتیکی ئاست بەرز وەبەرهێنەر دەبێتە خاوەنی بەڵگەنامەی تایبەتمەندی موڵکەکە.

بۆ یەک جار وەبەرهێنان بکە و ڕەگەزنامەت بەدەست بهێنە
200,000 دۆلاری ئەمریکی
داواکار کە بە تەنیا داواکاری پێشکەش دەکات:
30,000 دۆلاری ئەمریکی
داواکار کە داواکاری پێشکەش دەکات لەگەڵ هاوسەرەکەی:
45,000 دۆلاری ئەمریکی
هەر ئەندامی شایستە خێزان (تەمەن ١٨ ساڵ و سەرووتر)
10,000 دۆلاری ئەمریکی
هەر ئەندامی شایستە خێزان (تەمەن ١٨ ساڵ و خوارتر)
5,000 دۆلاری ئەمریکی
داواکار کە داواکاری پێشکەش دەکات لەگەڵ هاوسەرەکەی و زیاتر لە چوار ئەندامی خێزان:
10,000 دۆلاری ئەمریکی
ئەو پارە کارگێڕییانەی کە لە کاتی پێدانی ڕەگەزنامەدا دەدرێت، ناگەڕێتەوە.

3. بۆندەکانی حکومەت

داواکاری بۆ ڕەگەزنامەی سەینت لوسیا دەتوانرێت لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە بۆندەکانی حکومەتی چالاکیی نیشتمانی (NAB") ئەنجام بدرێت. بۆندەکان سوودیان نییە، و دەبێت تۆمار بکرێن و بە ناوی داواکارەوە بمێننەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بەرواری یەکەم دەرچوونی بۆندەکە

داواکار کە داواکاری پێشکەش دەکات لەگەڵ هەر ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزان:
300,000 دۆلاری ئەمریکی
کرێی کارگێڕی زیادە و ناگەڕێتەوە
50,000 دۆلاری ئەمریکی

ئەو پارە کارگێڕییانەی کە لە کاتی پێدانی ڕەگەزنامەدا دەدرێت، ناگەڕێتەوە.

DUE DILIGENCE & BACKGROUND CHECKS

بڕە پارەیەک دەبێت بدرێت بە حکومەت بۆ لێکۆڵینەوەی ناچارانە لە پێشینەی کەسی پێشكەشکار، کە لێڕەدا حکومەت هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی دەزگایەکی دڵنیایی متمانە پێکراو بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. ئەم دەزگایانە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆری جیهانی و ناوخۆیی وەک ئینتەرپۆل و پشکنینی جیهانی و دەزگاکانی تری حکومەت بەکار ئەهینن . بڕی پارەی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە پێویستە لەلایەن کەسی پێشکەشکارەوە بدرێت لەکاتی پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامەکە.

داواکاری سەرەکی
٧،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی
هاوسەر
٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی
ئەندامانی خێزان لە تەمەنی 16 ساڵ تا 25 ساڵ و دایک و باوکی سەروو 65 ساڵ
٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

تێچووی کارەکانی کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست، فۆرمە فەرمیەکانی پرۆگرام ، بڕوانامەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت، کرێی ڕێنیشاندەر وکرێی چاوپێکەوتن بە بڕی 500 دۆلار تەنها بۆ داواکاری سەرەکی دەگونجێت. خەرجییەکانی دیکە، تاکە تێچوونەکانی دیکەی پەیوەستن. پەڕاوێک بە تەواوی زانیاریەکان بێ هیچ تێچوویێکی شاراوە دابین دەکرێت بۆ کەیسە دیاریکراوەکان.

Required Documents

کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست کەسێکی شارەزا لەبواری کۆکردنەوەی پەڕاوەکان دیاری دەکات بۆ هەر کەیسێك. کۆمپانیاکە خزمەتگوزاریەکی ئامادەکراو پێشکەش دەکات کە پرۆسەی پرۆگرامەکە ئاسان دەکات، ئەرکی سەرشانی پێشکەشکارەکان بەتەواوی کەم دەکات. کاری ئێمە ئەوەیە کە زۆرترین ئاسانکاری بۆ کۆکردنەوەی پەڕاو و بەڵگەنامەکان بکەین، وە لەکاتی پێویست دا بەڵگەنامەکان و پەڕاوەکان بۆ پێشکەشکارەکە بەردەست بخەین بێ ئەوەی بەشدار بوو پێویست بکات خۆی تێوە بگلێنێت.
تکایە ئاگاداربە کە ئەو پەڕاوانەی کە لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی هەڵسەنگاندنی کەسی وورد، تایبەت بە کەسی پێشکەشکار.

بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت::
• وێنە و ئیمزای بەڵگەنامە لە فۆڕمی SL6
• تۆمارە ڕەسەنەکانی تۆماری تەواوی لەدایکبوون یان کۆپی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی تەواوی لەدایکبوون (بەڵگەنامەیەکی لەدایکبوون کە وردەکاری و زانیاری دایک و باوکت لەخۆ دەگرێت، یان تۆماری خێزان، کتێبی خێزان و هتد).
• کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە هەموو بەڵگەنامەکانی خزمەتی سەربازی و بەتاڵکردنەوە، ئەگەر پشتگیری کردبێت (ئەو پێشکەشکارە نێرانەی کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ بۆ سەرەوەیە.)
• هەشت (8) وێنەی قەبارەی بنەڕەتی پاسپۆرت
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی ناسنامەی نەتەوەیی
• کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە هەموو پاسپۆرتەکان (لاپەڕەی تەواو)
• سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون (پسوڵەی ئاو و کارەبا/ کۆپی نامەیەکی بانک)
• کۆپی باوەڕپێکراو لە دیپلۆمەکانی زانکۆ/کۆلێژ
• تۆماری پۆلیسی ڕەسەن لە وڵاتی لەدایکبوون، وڵاتی هاوڵاتیبوون، وڵاتی نیشتەجێبوون (ئەگەر جیاواز بێت)، وە هەر وڵاتێک کە داواکار لە دە (1) ساڵی ڕابردوودا لانیکەم یەک (1) ساڵی بۆ نیشتەجێ کردووە، بۆ هەر داواکارێک شانزە (16) ساڵ و زیاتر
• بڕوانامەی پزیشکی ڕەسەن فۆرمی SL8
• کۆپی بڕوانامەپێدراوی بڕوانامەی پرۆفیشناڵی تاقیکەرەوەی پزیشکی یان مۆڵەت
• سوێندخواردنی فۆرمی بەیعەت

بەڵگەنامەکان تەنها لە داواکاری سەرەکی داواکراون
• یەک نامەی پشتگیری ئەسڵی بانک کە لە لایەن بانکێکی ناسراوی نێودەوڵەتی دەرچووە، بەرواری دەرچوونی نامەکە لە ٦ مانگ نابێت زیاتر تێپەڕیبێت.
• یەک بەیاننامەی پرۆفیشناڵ (بۆ نمونە لە دادنوسێک، دادنوسی گشتی، ژمێریاری بەدەستوور یان کەسانی تری پرۆفیشناڵی هاوشێوە)، وە پێویستە لە 6 مانگ کۆنتر نەبێت.
• یەک پیتی بنەڕەتی دامەزراندن
• تۆمارە ڕەسەنەکانی تۆماری هاوسەرگیری یان کۆپی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری لەگەڵپشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر کاری پێبکرێت).
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بەڵگەنامەکانی جیابوونەوە لەگەڵ پشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر بەکاربێت).
بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.

Timeline

مانگی ١-٢

ستیزنشپ ئینڤێست پاسپۆرتەکەت پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی پەسەندنامەی پێشوەختی حکومەت. نیوەی پارەی پێویست بۆ دەستپێکردنی کارەکانی پرۆگرامەکە دەبێت بدرێت.

تیمی پرۆفیشناڵی ستیزن ئینڤێست یارمەتیت دەدات و ئامۆژگاریت دەکات لەگەڵ کۆکردنەوەی ئەو پەڕاوانەی کە داواکراون لەلایەن حکومەت. هەر کە فایلەکە ئامادەبوو بۆ پێشکەشکردن، کرێی (پرۆسەی حکومەت، دەزگای دڵنیایی و فۆڕمی پێشکەشکردنی ستیزن ئینڤێست) دەبێت بدرێت و دواتر کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست پرۆگرامەکەت پێشکەش دەکات.

مانگی ٣

دوای ئەوەی ڕاپۆرتی دڵنیایی کەسی دەرکرا بۆ حکومەت، بەپێی ئەنجامەکان، حکومەت بڕیار دەدات لە پرۆگرامی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی کەسی پێشکەشکار، دوای ئەوەی کە قبوڵ کرا کەسی داواکاربانگهێشت دەکرێت بۆ پێدانی پارە (بەخشینی پارە ڕاستەوخۆ بۆ حکومەت یاخود وەبەرهێنان)

مانگی ٤

بڕوانامەکانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت ئامادە دەبن و بڕێ پارەی تێچووی کارەکانی ستیزن ئینڤێست دراوە.

کاتی خەمڵێنراو بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕەگەزنامە پەیوەستە بە ماوەی پێچوو لە کارو باری دڵنیایی کەسی و جۆری دیاریکراوی کەیسەکە.

ساینت لوسیا VISA FREE countries

* Visa on arrival

146Countries

ئەمریکا
  • ئەنتیگوا و باربودا
    ئەرجەنتین
    بەهاما
    باربادۆس
    بێلیز
    بۆلیڤیا*
    چیلی
    کۆلۆمبیا
    کۆستاریکا
    کوبا
    کۆماری دۆمینیکا
    دۆمینیکا
    ئێکوادۆر
    ئێلسالڤادۆر
    گرینادا
    گواتیمالا
    گایانا
    هایتی
    هیندوراس
    جاماییکا
    نیکەراگوا
    پاناما
    پیرو
    سەینت کیتس & نێڤیس
    سەینت ڤینسنت و گرینادینەس
    سوریناو
    ترینیداد و توباگۆ
    ڤێنزوێیلا
ئەفریقا
  • بۆتسوانا
    کەیپ ڤێردی
    کۆمۆرۆس
    بۆتیبی*
    میسر*
    گامبیا
    گینێ بیساو
    کێنیا
    لێسۆتۆ
    ماداگاسکار
    مالاوی
    مۆریتانیا*
    مۆریتیۆس
    مۆزامبیک
    سێنیگال
    سیشێل
    سۆماڵ
    سوەزیلاند
    تانزانیا
    تۆگۆ*
    تونیس
    ئوگاندا
    زامبیا
    زیمبابوێ
ئەوروپا
  • ئه ندۆرا
    نەمسا
    بەلجیک
    بولگاریا
    کرواتیا
    قوبرس
    کۆماری چێک
    دانیمارک
    ئەستۆنیا
    فینلاند
    فەرەنسا
    ئەڵمانیا
    یۆنان
    هەنگاریا
    ئایسلەند
    ئیرلەندا
    ئیتالیا
    لاتڤیا
    لیشتنشاین
    لیتوانیا
    لوکسەمبۆرگ
    ماڵتە
    مۆناکۆ
    مۆنتینێگرۆ
    هۆڵەندا
    نەرویج
    پۆڵەندە
    پۆرتوگال
    ڕۆمانیا
    سان مارینۆ
    سلۆڤاکی
    سلۆڤینیا
    ئیسپانیا
    سوید
    سویسرا
    بەریتانیا
    شاری ڤاتیکان
ئاسیا
  • ئەرمەنستان*
    بەنگلادیش*
    کامبۆدیا*
    هۆنگ کۆنگ
    ئیندۆنێیسیا
    ئێران*
    ئیسرائیل
    ئوردون
    لاوس*
    ماکاو
    مالیزیا
    مالدیڤ
    نیپال*
    ناوچەی فەلەستینیەکان
    فلیپین
    سریلانکا
    سەنگافور
    کۆریای باشوور
ئۆقیانووسیا
  • دوورگەکانی کووک
    فیجی
    پۆلینیزیای فەڕەنسی
    کیریباتی
    مایکرۆنیزیا
    کالیدۆنیای نوێ
    نیو
    دوورگەکانی پالاو *
    ساموا *
    دوورگەکانی سلێمان *
    تۆنگا *
    توڤالوو
    ڤانواتو
ڤیزای ئەلەکترۆنی
  • ئۆسترالیا
    بەحرەین
    گابۆن
    جۆرجیا
    هێندستان
    تورکیا
کاریبی
  • ئەنگویلا
    ئەنتیگوا و باربودا
    ئەروبا
    بەهاما
    باربادۆس
    بۆنەر سەینت یوستاتیوس و سەبا
    دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانی
    دوورگەکانی کایمان
    کوبا
    کوراکاو
    دۆمینیکا
    کۆماری دۆمینیکان
    ئیندیسی ڕۆژئاوای فەڕەنسی
    گرینادا
    هایتی
    جاماییکا
    مۆنتسێرات
    سەینت کیتس و نیڤیس
    سەینت مائارتن
    سەینت ڤینسنت و گرینادینەس
    ترینیداد و توباگۆ
    دوورگەکانی تورک و کایکۆس
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • ئەرمەنستان *
    ئێران *
    ئیسرائیل
    ئوردن *
    ناوچەی فەلەستین

لیستی وڵاتان بەپێی سیاسەتی حکومەت گۆڕانکاری یان لەسەر دەبێت

brochure

Content
  • پیشاندانی گشتی بەرنامە
  • یاسای رەگەزەنامە
  • پرۆفایلی وڵات
  • سوودەکانی بەرنامەکە
  • پێشکەشکاری شارەزایی
  • پێداویستی وەبەرهێنان
  • کرێی کاربەرنامە
  • لیستی پشکنینی دۆکیومێنت
  • لیستی ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەبێ ڤیزا سەفەر بکەن و ئەو وڵاتانەی کە ڤیزاتان پێ دەبەخشێت لە کاتی گەیشتندا
icon