logo

یۆنانپرۆگرامی ڤیزای زێڕینی

Overview

پرۆگرامی ڤیزای زێڕینی نیشتەجێبوونی یۆنان پرۆگرامێکی نیشتەجێبوونە لەڕێگەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2013 وە دەستی پێکردووە کە ڕێگە بە هاونیشتیمانیانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەندامانی خێزانەکەیان دەدات بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە یۆنان. ماوەی ئەم جۆرە مۆڵەتی نیشتەجێبوونە 5 ساڵە و دەتوانرێت هەر چەندجار بتهەوێت نوێ بکرێتەوە ( بۆ ماوەی 5 ساڵ هەر جارەی ) بە مەرجێک کەسی داواکارهێشتا خاوەنی موڵکەکە بێت .

  • icon Processing time

    ٢ بۆ ٣ مانگ

  • icon Visa free travel

    گەشتکردن بەبێ ڤیزا بۆ 29 وڵاتی شنگن

  • icon Investment type

    خانووبەرە

  • icon Investment cost

    کەمترین بڕ بریتییە لە 250 هەزار یورۆ

  • icon Family dependents

    هاوسەر و منداڵانی خوار تەمەن 21 ساڵ

یاسای ڕەگەزنامە یان یاسای نیشتەجێبوون

Country Info

یۆنان بە شوێنە ستراتیژییەکەی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا, کە وای کرددوە ببێتە پردی بەیەک بەستنەوەی ئەوروپا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا. یۆنان ئەندامی (یەکێتی ئەوروپا ویەکێتی ئەوروپا و ڕێکەوتننامەی شنگن)ە. وە هەروەها لە ئاستی جیهانیدا، یۆنان ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی OECD و ناتۆیە .

یۆنان بە شوێنی لەدایکبوونی شارستانیەتی ڕۆژئاوا دادەنرێن، کە لە بناغەی بیرکاری، فیزیا، وێژەیی و زانستەکانی تردا بەشداری کردووە ئەو وڵاتە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێ – ساڵانە نزیکەی 16,5 ملیۆن گەشتیار سەردانی یۆنان دەکەن – ئەم وڵاتە بۆ هەموو ستایلەکانی نیشتەجێبوون شتێکی هەیە کە پێشکەشی بکات، هەر لە ئارامی کەنار دەریا شاراوەکان و لادێکانی، کە مرۆڤ دەتوانێت تێیدا پاڵبدات و پشوو بدات، بۆ شارە مۆدێرنە دڵفڕێنەکانی.

READ MORE
پایتەخت

ئەسینا

ژمارەی دانیشتوان

11,400,000

زمان

یۆنانی

جۆری حکومەت

پەرلەمانی کۆماری یەکگرتوانە

دراو

یۆرۆ (EUR)

ڕێژەی گۆڕینەوە

١ دۆلاری ئەمریکی = 0.9214 یور

Benefits

Costs

بۆ ئەوەی لە یۆنان مافی نیشتەجێبوونی هەبێت لە ژێر لەڕێگەی پرۆگرامی وەبەرهێنان دا، داوا لە داواکاردەکرێت کە وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرە بکات لە هەر شوێنێکی یۆنان دا، بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای زێڕین.

1.  وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە لە یۆنان

پێویستە پرۆسەی کڕینی خانووبەرە، لەپێش پێشکەش کردن بۆ پرۆگرامی نیشتەجێبوون ئەنجام درابێت.

کەمترین بڕی وەبەرهێنان
250,000 یورۆ
لەگەڵ باج
٪١٦ بۆ ٪٢٣
کرێی حکومەت (باج)

جگە لە کڕینی بەشێک لە کەرتی خانووبەرە، هەندێک تێچوو (باج)ی حکومیش هەیە کە وپێویستە بدرێت.

باج بۆ هەر داواکارێک
EUR 500

تێچووی کارەکانی کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست، فۆرمە فەرمیەکانی پرۆگرام ، بڕوانامەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت، کرێی ڕێنیشاندەر و خەرجییەکانی دیکە، تاکە تێچوونەکانی دیکەی پەیوەستن. پەڕاوێک بە تەواوی زانیاریەکان بێ هیچ تێچوویێکی شاراوە دابین دەکرێت بۆ کەیسە دیاریکراوەکان.

Required Documents

اتێک کڕیار ئامادەیە هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت و ڕێکەوتننامەی بەردەوامبوونی کەسی ئیمزا بکات، کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست فەرمانبەرێکی تایبەتی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دیاری دەکات بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکانی پرۆگرامەکە و هەموو فۆڕمە گرنگەکانی حکومەت بۆ کەسی پێشکەشکار.
تکایە ئاگاداربە کە ئەو پەڕاوانەی لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی هەڵسەنگاندنی کەسی وورد، تایبەت بە کەسی پێشکەشکار.

پەڕاوەکان نیشان بدە، فراوانکردنی مەودای بینین
بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت::
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی پاسپۆرتە ئەسڵییەکان
• ڤیزای شنگن
• سێ وێنەی قەبارەی پاسپۆرتی ڕەسەن
• سیاسەتی بیمەی تەندروستی – سیاسەتی بیمەی تەندروستی نێودەوڵەتی کە پشتڕاستی دەکاتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی گشتی یۆنان و خەرجی چاودێری پزیشکی دابین دەکات و بە دیاریکراوی باسی دەکات کە لە یۆنان جێبەجێی دەکات و ئەو کەسە داپۆشێت هەتا ئەو کاتانەی لە یۆنان نیشتەجێ یە. وه رگێرانی فه رمی ئینگلیزی یان یۆنانی و یاسایی له لایه ن کونسولگه ی نیشتەجێبونی یۆنان
• تۆمارە ڕەسەنەکەی تۆمارەکانی لەدایکبوون یان کۆپی بڕوانامەکانی لەدایکبوون لەگەڵ وەرگێڕانی فەرمی یۆنانی یان ئینگلیزی و بە یاسایی/ ئەپۆتەیشن لەلایەن کۆنسوڵگەری یۆنان
(2 کۆپی داواکراوە بۆ داواکارسەرەکی – پێویستە ناوی باوکی داواکاری سەرەکینیشان دەدات، ئەگەرنا دەبێت کتێبی خێزان دابین بکرێت)
• بیمەی گەشتی پزیشکی – بۆ هیچ کەمتر نییە لە درێژی ڤیزای گەشتیاری یۆنانی (1 ساڵ). بۆ داپۆشینی تێچوونی پزیشکی و پێڕاردەی پزیشکی ، لە هەموو وڵاتانی شنگن بە درێژایی ماوەی ڤیزا ڕەوا بێت .
سی ئای ئەوروپا دەتوانێت ڕێکت بخات
• پاراستنی بلیتی فڕین بۆ سەردانی یۆنان (دەرکردنی پێویست نیە)
• سەلماندنی شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆتێلێک یان نامەی داوەتکردن لە خزمێک یان هاوڕێیەکی ەوە بۆ ئەوەی مەبەست و ئامانجی گەشتەکە بسەلمێنیت

ئەو پەڕاوانەی کە تەنها لە داواکاری سەرەکیداواکراون:
• لیستی سوودی فەرمی – پێویستە ناونیشانی نیشتەجێبوون پیشان بدات. وه رگێرانی فه رمی ئینگلیزی یان یۆنانی و یاسایی له لایه ن کونسولگه ی نیشتەجێبونی یۆنان
• پسوڵەیەکی فەرمی خزمەتگوزاری (وەکوو پسوڵەی ئاو یاخود کارەبا) – پێویستە ئاماژە بە شوێنی نیشتەجێبوون بکات. وەڕگێڕانی فەرمی بۆ سەر زمانی یۆنانی یاخود ئینگلیزی و بەیاسایی کردنی، لەلایەن کۆنسوڵخانەی نیشتەجێبوونی یۆنانەوە دەکرێت.
•بەیاننامەکانی بانک لە شەش (٦) مانگی ڕابردوو دا.

ئەو بەڵگەنامانەی کە تەنها کاتێک پێویستن کە ئەو دوو کەسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە پێکەوە پێشکەشی پرۆگرامەکە بکەن:
• تۆمارە ئەسڵی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری یان کۆپی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ وەرگێڕانی فەرمی یۆنانی یان ئینگلیزی و بە یاساییکراو/ دانپێدانراو لەلایەن کۆنسوڵگەری یۆنان
• کۆپییەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی جیابوونەوە لەگەڵ وەرگێڕانی فەرمی یۆنانی یان ئینگلیزی و بەیاساییکراو/ دانپێدانراو لەلایەن کۆنسوڵی یۆنان (ئەگەر کاری پێبکرێت).
بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.

Timeline

هەفتە 1-2

ڕێکەوتننامەی بەردەوامی ستیزنشپ ئینڤێست ئیمزا دەکرێت و بڕە پارەی پێشەکی ستیزنشپ ئینڤێست دەبێت بدرێت
کەسی داواکاردەتوانێت هەر لە دوورەوە موڵکێک لە یۆنان دیاری بکات و کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست دەست دەکات بە ئامادەکردنی پەڕاوەکانی کڕینی موڵک کە پێویستە پێشکەش بکرێت بۆ پرۆگرامی نیشتەجێبوون.

هەفتە 2-3

پێویستە کڕیار ەکە گەشتبکات بۆ یۆنان بۆ ئەوەی پاسپۆرتەکە مۆر بکرێت پێش ئەوەی داواکاری نیشتەجێبوون تۆمار بکات. ئەگەر کڕیار ڤیزای شنگنی نەبێت، ئەوا دەبێت بۆ ڤیزای گەشتیاری یۆنان داواکاری پێشکەش بکات لە کونسوڵخانەی یۆنای وڵاتی سەرەکی/نیشتەجێبوونی کڕیارەکەدا.

هەفتە 4-5

پارێزەرەکان هەڵدەستن بە ئامادە کردنی پەڕاو و بەڵگەنامەکانی کڕین بۆ تەواو کردنی پرۆسەی کڕینەکە. بڕی پارەی پێویست بۆ کڕینی موڵک و باج دەبێت بنێردرێت و دواتر پەڕاوەکانی قبوڵنامەی نیشتەجێ بوون بە تەواوی ئامادە دەکرێن و پێشکەشی حکومەت دەکرێت. لەم خاڵەدا کرێکانی (باجەکانی) حکومەت دەبێت بدرێت.
پارەی تۆمارکردنی فایلی ستیزنشپ ئینڤێست دەبێت بەشێوەی پێشەکی بدرێت.

مانگ 3-4

ماوەی ٢ مانگ دەخایێنێت بۆ ئەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی فەرمی پەسەند بکرێت.
کۆتا بڕە پارەی پێویست بۆ کارەکانی ستیزنشپ ئینڤێست دەدرێت.

کاتێک پێشکەشکارەکە قبوڵکرا، ئەتوانێت پاسپۆرتەکەی بۆ یەکێک لە پارێزەرەکانی ستیزنشپ ئینڤێست لە یۆنان بنێرێت بۆ ئەوەی کارەکانی وەرگرتنی قبوڵنامەی نیشتەجێبوون تەواو بکات، یاخود کەسی داواکارخۆی گەشت دەکات بۆ یۆنان بۆ وەرگرتنی قبوڵی ڤیزای نیشتەجێ بوون کە دەدرێت لە پاسپۆرتەکەی.

کاتی خەمڵێنراو بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی ڤیزای نیشتەجێبوون پەیوەستە بە ماوەی پێچوو لە کارو باری دڵنیایی کەسی و جۆری دیاریکراوی کەیسەکە.

یۆنان VISA FREE countries

* Visa on arrival

29Countries

ناوچەی شنگن
  • نەمسا
    بەلجیک
    کۆماری چێک
    دانیمارک
    ئەستۆنیا
    فینلاند
    فەرەنسا
    ئەڵمانیا
    یۆنان
    هەنگاریا
    ئایسلەند
    ئیتالیا
    لاتڤیا
    لیشتنشاین
    لیتوانیا
    لوکسەمبۆرگ
    ماڵتە
    مۆناکۆ
    هۆڵەندا
    نەرویج
    پۆڵەندە
    پۆرتوگال
    سان مارینۆ*
    سلۆڤاکی
    سلۆڤینیا
    ئیسپانیا
    سوید
    سویسرا
    شاری ڤاتیکان*

لیستی وڵاتان بەپێی سیاسەتی حکومەت گۆڕانکاری یان لەسەر دەبێت

brochure

Content
  • پیشاندانی گشتی بەرنامە
  • یاسای رەگەزەنامە
  • پرۆفایلی وڵات
  • سوودەکانی بەرنامەکە
  • پێشکەشکاری شارەزایی
  • پێداویستی وەبەرهێنان
  • کرێی کاربەرنامە
  • لیستی پشکنینی دۆکیومێنت
  • لیستی ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەبێ ڤیزا سەفەر بکەن و ئەو وڵاتانەی کە ڤیزاتان پێ دەبەخشێت لە کاتی گەیشتندا
icon