دەربارەی ئێمە

ETHICAL. EXPERIENCED

بەهۆی ئەو ئامارە بەهێزانەی کە تۆمار کراون لەگەڵ حکومەتە جیاوازەکان و ئەو پێشینەی کە بەدەستمان هێناوە لە ڕێگەی ژمارەیەکی یەکجار زۆری کەیسە جیاوازەکان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا، وەبەرهێنان لە ڕەگەزنامەی دووەمی جیهانی سەرکەوتنێکی یەکجار زۆری بەدەست هێناوە. هەموو ساڵێک کۆمپانیاکەمان سەرکەوتووانە هاوکاری سەدان تاک و خێزان دەکات لە هەموو گۆشەیەکی جیهان بۆ بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەمی جیهانی لەڕێگای وەبەرهێنان لەم کەرتەدا. وەبەرهێنان لە کەرتی ڕەگەزنامەی دووەمی جیهانیدا گرنگی و بایەخێکی زۆر دەدات بە پەیوەندی درێژخایەنی نێوان ڕاوێژکار و پێشکەشکار و ئەو گرنگیەی کە بۆ ژیانی پێشکەشکاری ئازیزی هەیە.

کۆمپانیای باوەڕپێکراو لەلایەن چەندین حکومەتی جیاوازەوە.

خزمەتگوزاری بەردەوام. بۆ درێژایی ژیان.

کۆمپانیاکەمان بەردەوامە لەپاڵپشتیکردنی کڕیارەکانی بەدرێژایی ژیانیان تەنانەت دوای ئەوەی ڕەگەزنامەی دووەمیان بەسەرکەوتوویی بەدەستهێنا، ئەمەش لەڕێگەی دابینکردنیجۆرەها خزمەتگوزاریی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت . کڕیارەکانمان خزمەتگوزاری تایبەت وەردەگرن وەک : بەدەستهێنانەوەی پاسپۆرتی ونبوو ، نوێکردنەوەی پاسپۆرت ، بەردەست خستنی داواکاری ڕەگەزنامە بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو یان هاوسەر ، مۆڵەتی شۆفێری ، کارتی نیشتمانی و هتد.

کڕیارەکانمان

کڕیارەکانمان هەموو ئاستە جیاوازەکان لەخۆ دەگرن، لە ٥٠٠ بەرزترین کەسایەتییە بلیۆنەرەکانی جیهان لەلایەن فۆربسەوە ، بۆ بازرگانەگەورەکان کە خاوەنی کۆمپانیا ئاست بەرزەکانی جیهانن، سیاسەتمەدارەکان، دەستپێشخەرانی کار، و بگرە ئەو کڕیارانەی کە خاوەن هیچ ڕەگەزنامەیەکی دیاریکراو نین. بەشێک لە کڕیارانمان ئەو کەسانەن کە ساڵانێکی زۆر هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام و داهاتویێکی باش بۆ خۆیان و خێزانەکەیان دابین کەن. بۆ ئێمە هەموو کەیسێک جیاواز و تاکەو بەشێوەیەکی زۆر باش و بە ڕێزەوە گرنگی پێدەدرێت.
Everyone has the right to thrive no matter where home is

کڕیارەکانمان چی دەڵێن

ئێمە هاوکاری کڕیارە جیاوازەکانمان کردووە بۆ بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەم، کە هەریەک لەوان خاوەن پێشینەیەکی جیاوازە. ئێمەە تێکەڵ بە چیرۆکەکانی ئەوان بوین و گوێمان لەو قورسایی و بەربەستانە گرت کە ڕوبەڕوویان بووەتەوەو بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەو ڕێگەیەمان نیشان دان کە ئەتوانن بیگرنە بەر بۆ بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەمیان

مەرجەکانی ئێمە

دەستەی بەڕێوبردنی کۆمپانیاکەمان شارەزایی و پێشینەیەکی یەکگرتووی لە بەڕێوبردنی ڕاوێژکاری، پەیوەندی لەگەڵ حکومەتە جیاوازەکان، وە یاساکانەی بەدەست هێنانی ڕەگەز نامەی دووانی هەیە لە ڕێگای وەبەرهێنانی کەرتی خانوبەرەدا هەیە لە جیهان دا. تیمە کارامەو پڕۆفیشناڵەکانمان هەموویان پێکەوە کارددەکەن وەکوو یەک تیمی بەهێز لە ئۆفیسە جیاوازەکانمان لە سەرتاسەری جیهان، ئەمەش بە ئاستێکی نێودەوڵەتی و پێشکەوتوو لە بواری کۆچدا.

ستیزنشپ ئینڤێست لە هەواڵەکاندا