ڕەگەزنامە و نیشتەجێبوونبە وەبەرهێنان لە سەرمایە دارایەکان

logo

جگە لە پارەبەخشین یاخود وەبەرهێنان لەکەرتی خانووبەرە بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە، هەڵبژاردەیەکی تر بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای نیشتەجێبوون یاخود ڕەگەزنامە لەڕێگای وەبەرهێنان بریتییە لە وەبەرهێنان لە سامانە ئابوورییەکان. جۆری سامانی ئابووری دەگۆڕێت بەپێی پرۆگرامەکان و دەکرێت ببێتە وەبەرهێنان لە بۆندی حکومی (لە کۆمپانیایێکی ناوخۆ یان بنیاتنانی کۆمپانیایەکی نوێ، یاخود وەبەرهێنان لە دامەزراوەیەکی بازرگانی ناوخۆ کە لەلایەن حکومەتەوە دەڕماڵەی وەبەرهێنانەکەی قبووڵ کراوە).

باشترین سوودی پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە یاخود ڤیزای نیشتەجێبوون لەڕێگەی وەبەرهێنان لەو وڵاتانەی کە پشتگیری ڤیزای وەبەرهێنان دەکەن لە سامانە ئابوورییەکان دا، بریتییە لەوەی کە تۆ ئەتوانیت ئەو سامانە هەڵبگریت بۆ ئەو ماوەیەی کە دیاریکراوە و پاشان دواتر بە بەدەستهێنانی قازانجێکی زیادتر بیفرۆشیتەوە.

یەکێک لە سوودەکانی تر ئەوەیە کە بۆندەکانی حکومەت بەگشتی مەترسییان کەترە، وە جۆرەکانی تری وەبەرهێنان، وەکوو وەبەرهێنان لە بواری بازرگانی یاخود دەرماڵەدا دەبێتە مەترسی بۆ پرۆفایلی کەسی پێشکەشکار.


هەڵبژاردنی سەرمایەی ئابووری

ئێمە چاودێری ورد و خوێندنەوەمان بۆ زیاتر لە ١،٧٠٠ کۆمپانیا / ئیمتیازی بازرگانیمان کردووە و ژمارەیەک لە ئیمتیازی بازرگانی بەهێزمان لەنێوانیان دا بۆ پێشکەش کارەکانمان هەڵبژاردووە کە خاوەنی ئاستێکی مەترسی زۆر کەمن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بەبەردەوامی چاودێری ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاو کاری بازرگانی دەکەین کە بۆ فرۆشتن دانراون، بۆ ئەوەی ژمارەیەک هەڵبژاردەی کەم لە کۆمپانیای سەرکەوتووی وەبەرهێنان بەردەست بخەین بۆ بەشداربووەکانمان. بە ڕەچاوکردنی ئەم زانیارییانە، هەڵبژاردەکانی بەشداربوو بۆ چوار گرووپ دابەش دەکەین:

  • ئیمتیازی بازرگانییەک کەوا بەشداربوو بەڕێوەی دەبات
  • ئیمتیازی بازرگانییەک کەوا لایەنێکی دەرەکی بەڕێوەی دەبات
  • کارە بازرگانییەکە لە لایەن بەشداربووەوە بەڕێوەدەبرێت و خاوەندارێتی دەکرێت.
  • کارە بازرگانییەکە لە لایەن بەشداربووەکەوە خاوەندارێتی دەکرێت بەڵام لایەنێکی دەرەکی بەڕێوەدەبردرێت.

لە ژێر ەوە ی گشتی ئەو بەرنامانە بدۆزەوە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانی ت ڕەگەزنامە یان نیشتەجێبوون بەدەست بهینی لەلایەن وەبەرهێنانی سەرمایەی دارایی.