image image

خزمەتگوزاریەکانی تر

پشتگیری بۆ ژیان

logo

بەهۆی تۆمارێکی بەهێز لەگەڵ حکومەتەکان و ئەو ئەزموونەی کە بەدەستهات لەڕێگەی قەبارەی زۆری ئەو کەیسانەی کە لەو چەند ساڵە دا ئەنجام دران ، وەبەرخستنی ڕەگەزنامە دەتوانێت بەرزترین ڕێژەی سەرکەوتن مسۆگەر بکات .
کۆمپانیاکە ساڵانە بە سەرکەوتوویی یارمەتی سەدان کەس و خێزان دەدات لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئەوەی بە وەبەرهێنان ڕەگەزنامەی دووەم بەدەست بێنێت .
وەبەرخستنی هاووڵاتی بوون بۆ ماوەیەکی درێژ بۆ ئەم پەیوەندییە بەنرخەی کڕیار – ڕاوێژکاری هەیە و پابەندە بە کڕیارەکانیەوە بۆ ژیان .

نوێکردنەوەی پاسپۆرت

نوێکردنەوەی پاسپۆرت

ئێمە هاوکاری نوێکردنەوەی پاسپۆرت دەدەین ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کاتی بەسەرچوونەکەی، کە لێرەدا کڕیارانمان چیتر پێویست ناکات بە پرۆسەی چونە کۆنسوڵخانە دا تێپەڕ بن ئەگەر حەز بە ئەنجامدانی نەکەن. ئێمە هەموو ئەو کارانە ئەنجام دەدەین کە پێویستن بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانتان و کڕیارەکانمان دەتوانن لە دوای ئامادە بوونی پاسپۆرتە نوێکان سەردانی یەکێک لە ئۆفیسەکانمان کەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتە نوێکە، یاخود ئێمە خۆمان بۆیان ڕەوانەی ئەو شوێن و دەوڵەتە دەکەین کە تێیدا دەژین.

جێگرەوەی پاسپۆڕت

جێگرەوەی پاسپۆڕت

ئەگەر کڕیارانمان بەهۆی هەر هۆکارێکەوە پاسپۆرتە نوێکەیان لەدەست بەن، ئێمە ئەتوانین بە کەمترین کات پاسپۆرتی جێگرەوەیان بۆ ئامادە بکەین (پاسپۆرتێکی نوێ). کاتێک کڕیارەکانمان بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەمیان دەسپێرن بە ئێمە، کۆمپانیاکەمان هەمێشە بەڵگەنامە گرنگەکان لە ئەرشیڤێکدا دەپارێزێت بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ هەر ڕووداوێکی لەناکاو و نەخوازراو. پاسپۆرتە جێگرەوەکان دواتر دەنێردرێن بۆ کڕیارەکانمان لەهەرشوێنێک بن بەپێی ویستی خۆیان.

گواستنەوەی ڤیزای نیشتەجێبوون

گواستنەوەی ڤیزای نیشتەجێبوون

کاتێک کڕیارێک لە وڵاتێکی بیانی نیشتەجێ دەبێت و مۆری ڤیزای نێشتەجێ بوون لە پاسپۆرتەکۆنەکەی دەدرێت ، دەتوانین دەستنووسێکی قبوڵ لەو حکوومەتەوە بەدەست بهێنین کە ڕەگەزنامەکەی دەرکردووە، ئەمەش بۆ گواستنەوەی ڤیزای نیشتەجێبوونە هەمیشەیەکەی بۆ پاسپۆرتە نوێکەی .

داواکردنی ڕەگەزنامە بۆ مناڵی تازە لەدایکبوو

داواکردنی ڕەگەزنامە بۆ مناڵی تازە لەدایکبوو

هەموو دەوڵەتێک یاسایەکی جیاوازی هەیە بۆ ئەو کڕیارانەی کە مناڵەکانیان لە وڵاتەکەیان دا لەدایک دەبن. هەندێک لە وڵاتەکان داوای هاوبەشی پێکردنی دارایی کەم دەکەن، هەندێکی تر داوای بڕێک پارەی کەم دەکەن. بەپێی وڵاتەکان، ئێمە هەڵدەستین بە ئەنجامدانی هەموو ئەو کارانەی کە پێویستن بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە بۆ منداڵە تازەلەدایک بووەکە، کە ئەمەش ماوەیەکی کاتی لە نێوان یەک بۆ دوو مانگ دەخایێنێت

پرۆسەی هاوسەری نوێ

پرۆسەی هاوسەری نوێ

یاسای زیادکردنی هاوسەری نوێ جیاوازە لە نێوان وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر، تەنانەت هەندێک وڵات پشتگیری ئەم جۆرە پێشکەشکارییە ناکەن بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە بۆ هاوسەرە نوێکەو پێویست دەکات کەسەکە بەشێوەیەکی سەربەخۆ داواکاری پێشکەش کات بۆ وەرگرتنێ ڕەگەزنامە نوێکەی. گرنگ نییە بارودۆخەکە چۆنەو چییە، ئێمە دەتوانین داواکاری هاوسەری نوێ پێشکەش بکەین بۆ کڕیارەکانمان.

مۆڵەتی شۆفێری و کارتی نیشتمانی

مۆڵەتی شۆفێری و کارتی نیشتمانی

بۆ كڕیارەکانمان سوودمەند بوون و بەدەستهێنانی جۆری دووەم لە ناسنامە وەکوو مۆڵەتی شۆفێری یاخود ناسنامەی نێشتمانی شتێکی زۆر گرنگە لە ڕەگەزنامەی دووەمیاندا، ئێمە بێگومان ئەم خزمەتگوزاریانەش دابین ئەکەین بۆ بەدەست هێنانی هەر یەک لەمانە لە چەندین وڵاتی جیاوازدا.

بەرنامەکانمان

کۆمپانیاکەمان لە پیشەسازی نیشتەجێبوندا لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پێگەی سەرەکی هەیە ئەم بەرنامانە پێویستی بە ژیان لە وڵاتدا نییە بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی خێرای دووەم یان هاووڵاتیبوون و ڕێگە بە ڕەگەزنامەی دووانەیی دەدەن