کانی باکووری ئەمریکاپرۆگرامە

logo

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ڤیزای نیشتەجێبوونی وەبەرەهێنەری E2

"کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی ڕێگە بە کەسی وەبەرهێنەر دەدات کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بژیت و کاری بازرگانی بکات لەبەرامبەر بڕە پارەیەک کە دەبێت لە وەبەرهێنان دا بدرێت (کەمترین بڕی دیارکیراو بریتییە لە ١٥٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی). ئەم وەبەرهێنانە دەبێت لە کۆمپانیایەک بێت کە 50 % ی لەلایەن وەبەرهێنەرەوە خاوەندارێتی بکرێت . "

image
Overview
  • پرۆسەی خێرای ٣ مانگ.
  • • دوای ئەوەی کە ڤیزاکە بەدەست هێنرا، پێویست ناکات هیچ کاتێکی دیاری کراو بە ناچاری لە ئەمریکا بەسەر بەریت.
  • • بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆی کاری بازرگانی پێویست نییە .
  • • هاوسەر و منداڵی خوار تەمەن 21 ساڵی کەسی وەبەرهێنەر، دەتوانن بەهۆی وەبەرهێنەوە لەهەمان پێشکەشکاری دا لەخۆ بگیرێن.
  • • خێزای پێشکەشکار دەتوانێت لە هەر شوێنێکی ئەمریکا بژی و کار بکات، پێویست ناکات لە هەمان ناوچە بێت کە کارە بازرگانییەکەی تێدایە.
  • • هاوسەری وەبەرهێن دەتوانێت داواکاری کارکردن پێشکەش بکات لە هەر شوێنێکی ئەمریکادا.
  • • کاتی ڕێگەپێدران بەپێی وڵاتی پەیماننامەکە دەپێورێ - بەشێوەیەکی گشتی ماوەی ڕێگەپێدراو 5 ساڵە بەڵام کەسی پێشکەشکار دەتوانێت بەشێوەیەکی بێسنوور چەند جاری دیکە بیهەوێت نوێی بکاتەوە.
  • • کارتی نیشتەجێبوون تەنها کاتێک نوێ دەکرێتەوە کە هێشتا کۆمپانیاکە پشتگیری ڤیزای E-2 بکات. وەبەرهێنەرێکی بیانی دەتوانێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دا بمێنێتەوە بە بەدرێژایی ماوەی کارەکەی بەبێ ئەوەی هیچ سنووردار بکرێت .
  • • خوێندنی ئامادەیی بۆ مناڵەکان بێبەرامبەر دەبیت و بڕی تێچووی خوێندنی زانکۆ وەکوو هاوڵاتی ویلایەتەکەی کە تێیدایە ڕەچاودەکرێت لە ئەمریکادا.
  • • قازانجی باج - ئەگەر هاتوو ئەو ماوەیەی کە پێشکەشکار بەسەری دەبات لە ئەمریکا کەمتر بێت لە ١٢٢ ڕۆژ لە ساڵێکدا ئەوا وەکوو کەسێکی کۆچنەکردوو دادەنرێت و هیچ جۆرە باجێکی دەستکەوتی جیهانی نایگرێتەوە.
  • • ڤیزایE-2 ڕاستەوخۆ ناتگەیێنێت بە ڤیزای "گرین کارد".
  • • ڤیزای E-2 لەوانەیە بگۆڕدرێت بۆ EB-5 بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەگرتنی ڕەگەزنامە و بە هاوڵاتی بوون ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕی وەبەرهێنان زیاد بکرێت بۆ هاوتاکردنی داواکاریەکانی ڤیزای EB-5.

داواکارییەکانی ڤیزای E-2

ڤیزای E-2 ی کەسی نا کۆچکردوو تەنها ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە پەیمانیان هەیە لەگەڵ ئەمریکادا ( وڵاتێک کە ئەمریکا لەگەڵیدا ڕێکەوتننامەی بازرگانی هەیە، یان وڵاتێک کە ئەمریکا ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵدا هەبێت) تاوەکوو ڕێگەی پێبدرێت بڕێک سەرمایەی کەسی وەبەربهێنێت لە کارە بازرگەنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەو وەبەرهێنانەی کە ڕێگەپێدراو دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای E-2 پێویستە لە بازرگانییەکی چالاک دا بێت و پێویست دەکات کەسانێک هەبن لەو کارە بازرگانییەدا کاربکەن.


بڕی نزیکەیی ئەو پارەیەی کە داواکراوە لەنێوان
١٥٠،٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ٣٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

پرۆگرامەکانی باکووری ئەمریکا

پارەکان دەکرێت لە هەژماری ئیسکرۆو (هەژمارێکی تایبەت بە هەڵگرتنی پارە تاوەکوو کارەکە یەکلایی دەبێتەوە لە نێوان دوو لایەن) دا دابنرێت و بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە ئەگەر هاتوو ڤیزای E2 قبوڵ کرا. ئەکاونتەکانی ئیسکرۆو زیاتر لەو بارودۆخانەدا بەکاردێن کە تۆ لەجێی کردنەوەی بازرگانییەکی نوێ لە بنچینەوە، کارێکی بازرگانی کە پێشتر بنیات نراوەو بوونی هەیە بکڕیتەوە. لەم بارودۆخەدا، فرۆشیاری کارە بازرگانییەکە ئەتوانێت ڕێککەوتن بکات لەگەڵ کەسی کڕیار بۆ ئەوەی بڕە پارەکە لە بانکی ئیسکرۆو دا بێت.