پرۆسەی پێشکەشکردن

خێرا .ئاسانکراوە

پێشکەشکارییەکی سەرکەوتوو بۆ ڕەگەزنامەی دووەم پەیوەستە بە چەندین فاکتەری سەرەکی جیاوازەوە. ئەو بەرچاو ڕوونییەی کە ئێمە بەدەستمان هێناوە بەهۆی هەزاران کەیسی جیاوازەوە لەم ساڵانەدا، یارمەتیمان دەدات کە پێشبینی هەموو ئەو بەربەست و کێشانە بکەین کە ڕووبەڕوی هەر کەیسێکی جیاواز دەبنەوە. شارەزایی و کارامەیی ئێمە لەوەدایە کە کێشەکان پێش دروست بونیان لەناو ببەین و هەر پێش دەستپێکردن باشترین ڕێگا چارەسەر بدۆزینەوە بۆ ئەوەی یەکەم و کۆتا وەڵام هەر سەرکەوتن بێت لە پرۆسەکەدا.


1.هەڵسەنگاندنی دۆخی پێشکەشکار

لە هەنگاوی یەکەم دا ئێمە هاندەر و پێداویستیەکانی کەسی پێشکەشکار هەڵدەسەنگێنین، ئەمەش بۆ ئەوەی لەنێوان (نیشتەجێ بوون و وەرگرتنی ڕەگەزنامە) ئەو پرۆگرامە هەڵبژێرین کە گونجاوە بۆ کەسی پێشکەشکار. دواتر ئێمە دڵنیایی وەردەگرین لەوەی کە نەتەوەو بارودۆخی کەسی پێشکەشکار ڕیگەی پێدەدات کە بتوانێت بۆ پرۆگرامێک پێشکەش بکات، ئەگەرنا ئێمە پرۆگرامێکی جێگرەوەی بۆ ئەدۆزینەوە.

لەم قۆناغەدا ئێمە پێداچوونەوەیەکی تەواو بە کوالێتی پێشکەشکاری ڕەگەزنامەی دووەم دەکەینەوە و داوای کۆپیەک لە پاسپۆڕتی کەسی پێشکەشکار دەکەین بۆ چاوپێخشاندن لە باری ئاسایشی پێشکەشکارەکە.
پێشکەشکارییەک لەوانەیە ڕەتبکرێتەوە بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانە:

  • پێشینەی گیران و بەند کران لە بەندینخانە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێک.
  • پووچەڵ بوونەوەی ئابووری کەسی یاخود کۆمپانیا یان فرۆشتن و بەبازاڕ کردنی پشک و بەرهەمەکان بەهۆی پێنەدرانی ئەو پارەیەی کە پێویستە کۆمپانیاکە بیدات بە لایەنی پێویست.
  • بەشدار بوون لە فێڵ کردن و ساختە کردنی پارەو بڕی دارایی
  • بەدەست هێنانی پارە لەڕێی سەرچاوەی نایاسایی
  • تێپەڕبوون بە پرۆسەی لێکۆڵینەوەی باج لەلایەن دەستەی باج دانەوە
  • ڕەتکرابێتەوە لە پرۆسەی وەرگیرانی هەلی کار یاخود نیشتەجێبوون لە هەر وڵاتێک
  • دیپۆرت کرابێتەوە لە هەر وڵاتێک دا

ئەگەر کەیسەکە هەر بەربەست و کۆسپێکی هەبوو، ئێمە لەپێش دا بەدواچوونی بۆ دەکەین و بەردەستی حکومەتی دەخەین هەتاوەکوو ڕەزامەندی ئەوان وەرگرین.
لەم قۆناغەدا، بەشداربوو ڕێکەوتننامەی پارێزگاری لەگەڵ ئێمە واژوو دەکات و دواتر ئێمە دەست دەکەین بە کارکردن لەسەر پێشکەشکارییەکەی.

2.ئامادەکردنی پەڕاو و بەڵگەنامەکان

ئێمە بەرپرسێکی بەڵگەنامەکان بۆ هەر کەیسێک دادەنێین بۆ ئەوەی یارمەتی پێشکەشکار بدات لە ئامادە کردنی بەڵگەنامەو پەڕاوەکان. ئێمە دەتوانین زۆربەی بەڵگەنامەکان ئامادە بکەین لەجێی پێشکەشکار.
لەم قۆناغەدا بەرپرسی بەڵگەنامەکان هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی چێک لیستێکی کەسی بۆ پێشکەشکار و ئەندامانی خێزانەکەی و ئامادە کردنی هەموو ئەو بەڵگەنامە گرنگانەی کە داواکراون بۆ ئامادە کردنی پێشکەشکارییەکی سەرکەوتوو.
تکایە تێبینی ئەوە بکەن کە هەر کەیسێکی جیاواز پێویستی بە بەڵگەنامەی جیاواز هەیە، وە لەکاتی بەردەست نەبوونی هەریەکەیان، ئەگەر ڕێپێدراو بوو ئێمە سوێندنامەیەک ئامادە دەکەین بۆ پێدانی ڕوون کردنەوە بە حکومەت.

هەندێک لەو بەڵگەنامە سەرەتاییانەی کە داوا دەکرێن بریتین لە:

  • کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە پاسپۆرتی ئێستای پێشكەشکار.
  • کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە کارتی نیشتمانی ئێستای پێشکەشکار.
  •  بەڵگەی ئۆرجیناڵی تۆماری لەدایک بوون، یاخود کۆپییەک لە بڕوانامەی تەواوی لەدایک بوون.
  • بڕوانامەی ئۆرجیناڵی ئەستۆپاکی لەلایەن پۆلیسی وڵاتی ڕەگەزنامەی سەرەکی و شوێنی نیشتەجێ بوونی.

3.تۆماری بەڵگەنامەکان لە حکومەت دا

کاتێک فایلەکان هەموو ئامادە بوون، ئێمە کەیسەکە تۆمار دەکەین لەوبەڕێوبەرایەتی بەرپرس لە پێشكەش نامە لە وڵاتی دیرایکراودا.
حکومەت دانپێدانێک دەدات بەوەی کە فایلەکان قبوڵ کراون و هەموو بەڵگەنامەکان بە شێوەیەکی دروست تۆمار کراون. لێرەدا حکومەت فایلەکە دەنێردرێت بۆ ئاژانسی دڵنیایی کردنەوەی باوەڕپێکراو بۆ لێکوڵینەوە لە پشتزەمینەکەی.

4. پرۆسەکانی ئاژانسی دڵنیایی

دوای کۆتایی پێهاتنی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەلایەن ئاژانسی دڵنیاییەوە کراوە، ئەوا ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت کە لەلایەن حکومەتەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
لەم قۆناغەدا،لەوانەیە چەندین بەڵگەنامەی پشتگیری تر داوا بکرێت لەلایەن حکومەتەوە بۆ زیاتر ڕوون بوونەوەی هەندێک لەو خاڵانەی کە هاتوونە پێش لەکاتی لێکۆڵینەوە لە پشتزەمینەی پێشکەشکارەکە. لە ئێستادا، زیاتر لە ٪٥٠ کەیسەکان دوای ئەوەی کە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت لەلایەن دەزگای دڵنیاییەوە، داوای بەڵگەنامەی زیادتریان لێدەکرێت کە ئەمەش ئەو بەشەیە کە ئاستەنگەکان زیاد دەکەن.
لەم هەنگاوەدایە کە کارکردن لەگەڵ ڕاوێژکارێکی شارەزاو پێشکەوتووی ڕەگەزنامە دەوری خۆی دەبینێت لە وەرگیران یاخود ڕەتبوونەوەی پێشکەشکاریەکەت بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی دووەم.
پرۆسەی ئاژانسی دڵنیایی بەشێوەیەکی گشتی ماوەی دوو بۆ سێ مانگ دەخایێنێت، هەروەها هەندێک لە وڵاتەکان ئۆفەری خێرا کردنی پرۆسەکە دەدەن و کاتەکە کەم دەکەنەوە بۆ نزیکەی پێنج حەفتە بۆ تەواو کردنی هەموو کارەکان ئەمەش لەبەرامبەر پێدانی بڕێک

5.قبوڵی حکومەت و پارەدان

کاتێک حکومەت ڕازی بوو بەو بەڵگەنامانەی کە پێشتر پێشکەش کراون، ئەوا پەڕاوێکی قبوڵ دەردەکات. لەم هەنگاوەدا، داوا لە کەسی پێشکەشکار دەکرێت کە ئەو بڕە پارەیەی کە بەخشیوێتی یاخود وەبەرهێنانی پێ کردووە (بێگومان ئەمە پێشتر لەلایەن کەسی پێشکەشکار بڕیاری لەسەردراوە) و هەروەها ئەو بڕە پارەیەی کە داواکراوە لەلایەن حکومەتەوە، ڕادەست بکرێت.
دوای ئەوەی کە بڕە پارەی داواکراو ڕادەست کرا، ئێمە داوای کۆپیەک دەکەین لەو چەکەی کە لەلایەن بانکی کەسی پێشکەشکار دەرکراوە بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە حکومەت دەتوانێت شوێنی دەرماڵەکان ببینێتەوە بێ هیچ دواکەوتنێک. ئێمە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ بانکە ناوخۆییەکانی پەیوەندیدار دەکەین و هەموو بەڵگەنامە داواکراوەکان پێشکەش دەکەین بۆ دڵنیا کردنەوەی ئاڵوگۆڕەکان لەکاتی خۆیدا.

6.بڕوانامەکانی هاوڵاتی بوون و پاسپۆڕت

بڕوانامەی هاوڵاتی بوون لەماوەی مانگێک دوای ئەوەی کە حکومەت قبوڵی گەیشتنی چەکی پارەی دا دروست دەکرێت، پێویستە بڕوانامەی هاوڵاتی بوون واژوو بکرێت لەلایەن دەسەڵاتێکی حکومەتەوە.
دوای ئەوەی کە بەڵگەنامەکانی هاوڵاتی بوون ئامادە بوون، ئێمە داواکاری پێشکەش دەکەین بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت. پاسپۆرتی نوێی هاوڵاتی بوون دروست دەکرێت لەلایەن نوسینگەی پاسپۆرتەوە کە دەسەڵاتێکی جیاوازە وەک لەو بەشەی کە پرۆسەی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی تێدا ئەنجام دەدرێت. دروست کردن و ئامادە بوونی پاسپۆرت بە نزیکەیی حەفتەیەک دەخایێنێت. لە باروودۆخە گرنگ و بەپەلەکان دا ئێمە ئەتوانین پاسپۆرتەکە لەماوی ٢٤ کاتژمێردا بەدەست بهێنین.
پاسپۆرت و بەڵگەنامەی هاوڵاتی بوون دوای ئامادە بوونیان دەنێردرێنە ئۆفیسی ئێمە ، وە دواتر ئێمە ڕووبەڕوو ڕادەستی کەسی پێشکەشکاری دەکەین. هەروەها بۆ ڕەزامەندبوونی کڕیارانمان ئێمە لەسەر داواکاری خۆیان دەتوانین بەڵگەنامەو پاسپۆڕتەکان ڕەوانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەین لە وڵاتی خۆیاندا.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەم ڕێکارانە بریتین لە ڕێکاری هەنگاو بە هەنگاوی پرۆسەی داواکارییەکان، هەرچەندە هەر وڵاتێک و هەر بەرنامەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە. پرۆسەی بەرنامەکانی نیشتەجێبوون جیاوازە لە پرۆسەی بەرنامەکانی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامە لەڕێگەی وەبەرهێنان. بۆ چۆنییەتی پرۆسەی پێشکەش کردن بۆ بەرنامەیەکی دیاریکراو، تکایە سەردانی یەکێک لە لاپەڕەکانی تایبەت بە هەر پرۆگرامێک بکەو پاشان بچۆرە بەشی (پرۆسە).