کاریبیپرۆگرامەکانی ڕەگەزنامەی

logo

لەئێستادا تەنها پێنج وڵاتی کاریبی ئۆفەری ڕەگەزنامە دەدەن لەڕێگەی پرۆگرامەکانی وەبەرهێنانەوە، ئەم وڵاتانەش بریتین لە (ئەنتیگوا،باربودا، دۆمێنیکا، گرینادا، ست کیتس و نەیڤس، وە وڵاتی ست لوسیا).
ئەم پرۆگرامانە چەندین تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە لەوانە:


  • -پرۆسەی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی کاریبی زۆر خێرایەو تەنها ماوەی نێوان ٣ بۆ ٥ مانگ دەخایەنێت.
  • - پێویست بە چاوپێکەوتن ناکات.
  • - پێویست بە تاقیکردنەوەی زمان ناکات.
  • - پێویست بە مانەوەی ناچاری ناکات بۆ بەدەست هێنان یاخود لەدەست نەدانی ڕەگەزنامە کاریبیەکەت.
  • - دەتوانی بۆ وڵاتەکانی شنگن و چەندین وڵاتی تر گەشت بکەیت بەبێ ڤیزا.
  • - توانای ئەوەت هەیەو ڕێگەت پێدەدرێت کە بۆ ماوەی ٦ مانگ لەسەر یەک لە بەڕیتانیادا بمێنیتەوە.
  • - هیچ یەکێک لە باجەکانی - (سەروەت و سامان ، دیاری، میرات، داهاتی بیانی و باجی دەسکەوتی سەرمایە) ناتگرێتەوە.
  • - هیچ سنورێک نییە بۆ گەڕاندنەوەی قازانج و سەرمایەی هاوردەکراو.
وەبەرهێنانی هاوڵاتیبوون بە فەرمی لەلایەن
هەموو حکومەتی کاریبی بۆ ئەوەی هاوڵاتیبوونی خۆیان ئەنجام بدا
image

سودەکانی پاسپۆرتی کاریبی

  • image

    ئازادی لە گەشتکردن و هاتووچۆدا.

    پاسپۆرتی کاریبی ڕێگەت پێدەدات کە بێ ڤیزا گەشت بکەیت لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٤٠ وڵاتی جیهاندا،ئەمەش بە پێی ئەو وڵاتەی کە هەڵت بژاردووە بۆ ڕەگەزنامە، هەروەها بێ ڤیزا دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ (وڵاتانی شنگن و بەڕیتانیا، سینگاپور، مالیزیا، بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەمریکای لاتین و بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقا) .

  • image

    توانای نیشتەجێبوون لە ١٥ وڵاتی جیاواز

    پاسپۆرتی کاریکۆم لەلایەن ١٥ دەوڵەتی ئەندامی کاریبی بۆ هاوڵاتیەکانیان دروست دەکرێت بەناوی (کاریکۆم). ئەم وڵاتانە بەشێکن لە کۆمەڵگەی کاریبی (کاریکۆم) کە دەتوانن ئەم پاسپۆرتە بۆ دەوڵەتانی ناوخۆو هەروەها گەشتە جیهانییەکان بەکاربهێنن.
    ئەو کەسانەی کە خاوەنی پاسپۆرتی کاریکۆمن دەتوانن زۆر بە ئاسانی قبوڵی نیشتەجێبوون وەرگرن لە زۆربەی ئەو ١٥ وڵاتەی کە بەشێکن لە کۆمەڵگەی کاریبی.
    ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە کاریکۆم بریتین لە ( ئەنتیگوا، گرینادا، گویانا، هایتیم جامایکا، مۆنتسێرات، ساینت کیتس و نەیڤس، ساینت لوسیا، ساینت ڤینسێنت و گریناینس، سوریاو ترینیداد و تۆباگۆ).

  • image

    پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لە وڵاتەکانی جیهان زۆر ئاسانتر دەبێت

    هەڵگرانی پاسپۆرتی کاریبی سوود وەردەگرن لە هاوڵاتیبوونی وڵاتێکی خاوەن پرۆفایلی بچووک لەڕووی ناسراوییەوە، ئەمەش وا دەکات زۆر ئاسانتر بتوانیت لە وڵاتانی تری جیهان دا قبوڵبکرێت. کاتێک دێتە سەر پێشکەشکردن بۆ نیشتەجێ بوون لە هەر وڵاتێکی بیانی، هەڵگرانی پاسپۆرتی کاریبی دەکەونە ژێر سێبەری ئەو دەنگانەی کە کەسانی پێشکەشکار بەشێکن لە وڵاتە بچوکەکانی کاریبی، وەک لەوەی کە بناسرێن وەک بەشێک لە وڵاتی نیشتمانی خۆیان. (لە زۆربەی کەیسەکاندا وڵاتە گەورەکان بە گشتی قبوڵکراو نین). هەربۆیە ئەگەری وەرگرتنی قبوڵی نیشتەجێ بوون لە هەروڵاتێک بە پاسپۆرتی کاریبی زۆر بەرزترە.

1 پاسپۆڕت - 15 وڵات

هێزی پاسپۆرتێکی هاوبەشی کاریبی

جۆرەکانی وەبەرهێنان

هەموو پرۆگرامە کاریبییەکان ٢ڕێگایان هەیە بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە: - بەشداری پێکردنی ئابوری لە دەرماڵەی حکومەت دا (پارە بەخشین). - یاخود وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرەدا.

کاریبی
پرۆگرامەکانی ڕەگەزنامەی

Apply Now