هەر وڵاتێک یاساو داواکاری تایبەت بە خۆی هەیە کە پێویست دەکات کەسی پێشکەشکار ئەو پشتگیری بکات هەتاوەکوو بتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ ڕەگەزنامەو بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەڕێگەی پرۆگرامەکانی وەبەرهێنان.
هەندێک لەو مەرجانە بریتین لەوەی کە پێشکەشکار پێویست دەکات بەلایەنی کەم ١٨ ساڵی تەواو کردبێت، هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت، سەرچاوەیەکی یاسایی پارەو فاندی هەبێت و وەبەرهێنان بکات لە یەکێک لەو پرۆگرامانەی کە حکومەت پەسەندی کردووە.
حکومەتەکان گرێبەست لەگەڵ لایەنی سێیەم (دەزگا دڵنیاییەکان) دەکەن کە ئامرازی پێشکەوتوو بەکار دەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشینەی کەسی پێشکەشکار. ئەم پشکنینانە چەندین شتی جیاواز لەخۆ دەگرن، لەوانە:
- لێکۆڵینەوە لە راست و دروستی بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکان و لەوەی کە لەلایەن دامەزراوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە دروست کراون.
- لێکۆڵینەوە لە ڕاست و دروستی ڕاپۆرتە میدیاییەکان.
-دڵنیایی کردنەوە لەو بزنس و کۆمپانیایانەی کە کەسی پێشکەشکار خاوەندارییەتی دەکات یاخود پەیوەندی پێوە هەیە.
هەروەها حکومەت پشکنینێک بۆ داواکارەکە ئەنجام دەدات لەلایەن دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و ئینتەرپۆل بۆ دڵنیابوون لە تۆمارێکی تاوانی پاک. کاتێک کە هەموو پشکنینەکان تەواو بوون حکومەت بڕیارێک دەدات.
رێژەی ڕەتبوونەوە پەیوەستە بە ستاندارد و مەرجەکانی هەر پرۆگرامێک.
وڵاتی ماڵتا ڕێژەی ڕەتکردنەوەی دەگاتە ٪٣٠ لەکاتێکدا وڵاتەکانی تر ڕێژەی ڕەتبوونەوەیان تەنها ٪١ ە بەشێوەیەکی گشتی.
بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی ڕەتبوونەوە و پێش ئەوەی دەست بکەین بە کارکردن لەگەڵتان وەک پێشکەشکارێک، ئێمە بەبێ بەرامبەر پشکنینێکی سەرەتایی دەکەین بە بەکارهێنانی سیستەمە پێشکەوتووەکانمان، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات بەو کێشەو ئاستەنگانە بزانین کە ڕوبەرووی بەرنامەکەتان دەبێتەوە.
ئاستەنگەکان کاتێک زیاد دەکەن کە بە پرۆسەی دەزگای دڵنیاییەکان دا تێپەڕ دەبێت و لێڕەدا ئەو پێشینەو میهنەیەی ئێمە هەمانە وەکوو یەکێک لە کۆنترین کۆمپنایاکان لەم بوارەدا ڕێگەمان پێدەدات کە بتوانی زیاترین پشتگیری و خزمەت بە کڕیارانمان بگەیێنین لە هەر بارودۆخێکدا.
توانای بەشداربوونی کەسە نزیکەکانی پێشکەشکار جیاوازە بەپێی هەروڵاتێک، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هاوسەر و مناڵانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ، مناڵی بایلۆجی یاخود سەرپەرشتیکراو دەتوانن پێشکەش بکەن. منااڵانی سەربەخۆی سەروو ١٨ ساڵیش دەتوانن بەشداریبکەن لە ژێر هەمان فۆڕمدا ئەگەر ئەو خاڵانەی کە پێویست دەکات لەواندا بوونی هەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، باوانی کەسی پێشکەشکار یاخود باپیر و داپیری (کەسەکە یاخود هاوسەرەکەی) دەتوانن بەشدار بن لەژێر هەمان فۆڕمی پێشکەشکاری دا. هەنێک لە پرۆگرامەکانیش پشتگیری وەرگرتنی خوشک و براکانی (کەسی پێشکەشکار و هاوسەرەکەی) دەکەن بەڵام ئەمەش لەژێر چەند هەلو مەرجێکی دیاریکراودا.
زۆر گرنگە بزانین کە مەرجەکان و بڕی پارەی پێویست چەندە بۆ هەر وڵاتێکی دیاریکراو بۆ زیادکردنی ئەندامانی خێزانەکەت و وەرگرتنی ڕەگەزنامەی دووەم بۆیان. ئەمەش لەوانەیە ببێتە خاڵێکی سەرەکی بۆ هەڵبژاردن لە نێوان پرۆگرامێک بۆ پرۆگرامێکی تر.
بەئاگایانە هەموو کەیسەکە و بەڵگەنامەکانی هاوکاری کە پەیوەندی هەیە بە کەیسەکەت هەڵسەنگێنین. پێش ئەوەی بەرنامەیەکی مەترسیدار پێشکەش بکەین، ئێمە لەگەڵ حکومەت دا بەدواداچونی سەرەتایی بۆ ئەکەین.
هیچ یەکێک لەو وڵاتانەی کە ڕەگەزنامەی دووەم دەبەخشن بە ڕێگەی پرۆگرامی وەبەرهێنان داوا لە پێشکەشکارەکان ناکەن کە واز لە نەتەوەی خۆیان بهێنن.
هەندێک لە وڵاتەکان چەندین نەتەوەیان قەدەغە کردووە لە پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەکەیان، هەرچەندە، ڕێگە چارەیەک بۆ هەر نەتەوەیەک هەیە.
پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون بەگشتی کراوە ترو ئاسان ترن بۆ ئەم کێشەیەو چونکە وڵاتەکە ڕەگەزنامەت پێ نابەخشێت بەڵام تەنها ڕێگەت پێەدەدات کە ببیتە هاوڵاتی و نیشتەجێیەکی وڵاتەکەی.
پرۆگرامەکانی بوون بە هاوڵاتی و بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەم داواکاری ئەوە ناکەن کە پێشکەشکار مەرج بێت فێری زمانی ئەوان ببێت. بەڵام لەلایەکی ترەوە پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون، دوای ئەوەی کە پێشکەشکار توانی و ئەو مەرجانەی تێدا بوو بۆ ئەوەی کە پێشكەشی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بکات، لەوانەیە پێویست بکات تاقیکردنەوەی زمان ئەنجام بدات.
بێگومان هەموو ئەمانە بەپێی وڵاتەکان جیاوازن
بوون بە هاوڵاتی و بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە لەڕێی پرۆگرامەکانی وەبەرهێنان داوای ئەوە ناکەن کە بە ناچاری نیشتەجێی وڵاتەکە ببیت یاخود سەردانی بکەیت. هەرچەندە، هەندێک لە پرۆگرامەکانی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامە لەوانەیە داوای سەردانێکی کەسی کورت بکەن بۆ وڵاتەکەیان بۆ قبوڵ کردن و پێدانی پاسپۆرتی دووەم بە کەسی پێشکەشکار. لەلایەکی ترەوە، پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون لەوانەیە داوای سەردان کردنی جار بە جار بکەن تاوەکوو بتوانی بەڵگەنامی نیشتەجێبوونەکەت بەردەوامی پێبدەیت و لەدەستی نەدەیت. پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون دەتوانن داوای ئەوەش بکەن و بیکەن بە مەرج کە پێویست بکات کەسی پێشکەشکار لە وڵاتەکەدا نیشتەجێ ببێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەتا بتوانێت پێشکەشی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بکات.
ڕەگەزنامەی دووەم، پاسپۆرتی دووەم، وە هەبوونی نەتەوەی دووەم بریتییە لەوەی کە کەسێک بە ڕێگای یاسایی ببێتە هاوڵاتی دوو وڵاتی جیاواز یان زیاتر لەهەمان کاتدا.
هەندێک لە وڵاتەکان ڕێگە نادەن بە هاوڵاتییەکانیان کە هەڵگری ڕەگەزنامەی دووەم ببن و ڕەتی دەکەنەوە، بۆیە گرنگە پێش پێشکەشکردن بۆ هەر پرۆگرامێک دڵنیا بکرێیتەوە لەوەی کە ئایا هەمان کەیس بەسەر وڵاتی دایکی تۆشدا دەسەپێندرێت یاخوود نا. هەموو ئەو پرۆگرامانەی کە ئێمە بانگەشەی بۆ دەکەین ڕێگە دەدەن بە هەبوونی ڕەگەزنامەی دووەم
بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەم لەڕێگەی وەبەرهێنان یەکێکە لە ڕێگا یاساییەکانی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی وڵاتێکی تر. ئەم پرۆگرامانە ڕێگە بە وەبەرهێنە بیانییەکان دەدات کە خۆیان و خێزانەکەیان بەڕێگایەکی یاسای بتوانن ببنە خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتێکی تر ئەمەش بەڕێگای وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا. سوودی ئەم ڕێگایەی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەم لەوەدایە کە پرۆسەکە کاتێکی زۆر کەمتر دەخایێنێت وەک لە ڕێگەکانی تری پرۆسەی کۆچکردن. زۆربەی کاتەکان کەسی پێشکەشكار پێویست ناکات پێشتر نیشتەجێی ئەو وڵاتە بووبێت و هەندێک جاریش پێویست دەکات ماوەیەکی کەم لەو وڵاتە نیشتەجێ بێت کە پێشکشی بۆ دەکات.
هەبوونی ڕەگەزنامەی دووەم چەندین سوودی جیاوازی هەیە، لەوانە:
- هەبوونی ئابووریەکی سەرکەوتوو و پارێزراو.
-بەردەستبوونی هەلی بازرگانی زیاتر و بازاڕە جیهانییەکان.
-خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەوتووی جیهانی.
-هەلی خوێندنی پێشکەوتوو بۆ جیلی داهاتووت (مناڵ و نەوەکانت).
-نەبەسترانەوە بەهۆی ئەو نەتەوەیەی کە ئێستا تیایدا ئەژیت.
کەواتە بەگشتی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەم ڕێگەت پێدەدات کە ژیانێکی فراوان تر وە هەلانێکی زیاترت بۆ بڕەخسێت.
ئەو وڵاتانەی کە ڕێگە بە بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی دووەم دەدەن لەڕێگەی پرۆگرامی وەبەرهێنان بریتین لە :
قوبروس (لە ئێستادا ڕاگیراوە)، ماڵتا، مۆنتێنێگرۆ، تورکیا، ڤێنواتو، سێت کیتس وە نێڤیس، دۆمێنیکای گشتی، گرێنادا، ئانتیگوا وە باربودا، ست لوسیا.
بڕی تێچووی وەرگرتنی ڕەگەزنامە لە ڕێگای وەبەرهێنان پەیوەستە بە (جۆری پرۆگرامەکەت، ژمارەی ئەندامانی خێزان و تەمەنی منداڵەکان)، هەروەها بڕی تێچوو دەگۆڕێت بەپێی ئەو ڕێگایەی کە تۆ هەڵیدەبژێریت بۆ بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەمت، بگرە چ لەڕێگەی بەخشینی پارە بە دەرماڵەی حکومەت بێت، وەبەرهێنان لە کەرتی موڵک و خانووبەرە، یاخود وەبەرهێنان لەهەر کەرتێکی تری بازرگانی بێت.
وەکوو ڕێنیشاندەرێک، کەمترین بڕی تێچوو لە پرۆگرامی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە لە ١٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێ دەکات بۆ هەر کەسێک و لە ١٥٠ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ هەر خێزانێکی چوار نەفەری.
چەندین ڕێگای جیاواز هەیە بۆ بەشداری کردن لە پرۆگرامی وەرگرتنی ڕەگەزنامە لەڕێی وەبەرهێنان و هەروەها بەشداری کرد ن و پێدانی بڕێک هاوکاری دارایی بۆ دەڕماڵەی حکومەت کە قبوڵکراو بێت، وەبەرهێنان لە پرۆژەیەکی موڵکی کە لەلایەن حکومەەوە دانی پێدانرابێت. یاخود وەبەرهێنان لە کەرتەکانی تری ئابووری وەک بۆندەکانی حکومەت ؛ لە بازرگانی ناوخۆ یاخود بنیاتنانی تیجارەتێکی نوێ. هەر وڵاتەو یاسای و ڕێگای جیاوازی هەیە کە پێشتر دانراوە بۆ وەبەرهێنان و ئەو ڕێگایانەی کە ڕێگەت پێدەدەن بتوانیت ڕەگەزنامە بەدەست بهێنیت.
هەندێک لە حکومەتەکان دەڕماڵەی وەبەرهێنان بەردەست دەخەن و ڕێگا بە بەشداربووەکان دەدەن کە بەشێوەی مادی بەشداری بکەن لەم دەڕماڵانە لەبەرامبەر وەگرتنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەدا. لەکاتی بەخشینی پارە لەم جۆرە دەرماڵەیەدا هیچ بڕێک لەو پارەیەت بۆ ناگەڕێتەوە هەر بۆیە بە پرۆگرامی (بەخشین) دەناسرێت.
دواتر وڵاتەکان دەتوانن ئەم دەرماڵەیە بەکار بهێنن بۆ وەبەرهێنان لە وڵاتەکەیان دا، وەکوو گەشەپێدانی کەرتی خانووبەرە، بنیاتنانی ژێرخانی بازرگانی و بەردەست خستنی هەلی کار، کە خاڵی سەرەکی هەموویان بریتییە لە پێشخستنی کەرتی بازرگانی وڵاتەکە.
پێدانی دەرماڵەی یەکجاری (بێ گەڕاندنەوەی پارەکە) بەشێوەی پارەدانی ڕاستەوخۆ دەبێت و پێویستە بە یەک جار هەموو پارەکە ڕادەست بکات لەکاتی وەرگیرانی پێشکەشکارییەکەی ، ئەمەش لە دوای پشکنینی دڵنیا بوونەوەو پرۆسەکانی دەزگای دڵنیایی.
چەندین پرۆگرامی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە هەیە لەڕێی وەبەرهێنان کە داوا لە پێشکەشکارەکان ناکەن بە ناچاری بڕۆنە وڵاتەکە وە ڕێگەیەان پێدەدەن کە ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی دووەم وەبگرن لە ماوەی ٢ بۆ ٦ مانگادا ( بەپێی ئەو پرۆگرامەی کە پێشکەشی کرددوەو ڕیژەی ئاڵۆزی پرۆفایلی کەسی پێشکەشکار).
پرۆگرمەکانی نیشتەجێبوون لەڕێی وەبەرهێنان ، ڕێگە بە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی ڕێپدراوی نیشتەجێبوون دەدەن لەماوەی ٣ مانگ دا (ڕەگەزنامە بوونی نییە) وە دوای ٥ ساڵ لە مانەوەیان لە وڵاتەکەدا بەپێی یاساکانی کە دیاری کراوە دەتوانن داواکاری پێشکەش کەن بۆ بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە.
هەندێک لەو یاساو داواکارییانە بریتین لەوەی کە کەسی پێشکەشکار ئەبێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو وڵاتەدا نیشتەجێ بێت، باج بدات و لە هەندێک لە کەیسەکاندا پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون ڕێگە بە بەدەست هێنانی ڕەگەزنامە نادەن بەهیچ شێوەیەک ئەمەش بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئەو وڵاتە.
بەپێی پرۆگرامەکەت، پرۆسەی پێشکەش کردن بۆ ڕەگەزنامەی دووەم لەلایەن دەزگایەکی باوەڕپێکراو و دانپێدانراوی ئەو حکومەتەی کە بۆی پێشکەش دەکەیت وەکوو (کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست). ئێمە لە ژمارەیەکی یەکجار زۆری پرۆگرامی پێشکەش کراو لەگەڵ حکومەتە جیاوازەکاندا کارمان کردووە، ئێمە بەبەردەوامی نوێگەری لە سیستەمەکانمان و پرۆتۆکۆلەکانمان دەکەین و ئەیانگونجێنین لەگەڵ ئەو داواکارییە جیاوازانەی کە حکومەتە جیوازەکان داوای دەکەن. تۆ ئەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبکەیت و بەشێوەیەکی بێبەرامبەر داوای چاوپێکەوتنێک بکەی بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونییەکی زیاتر وەرگریت لەسەر پرۆگرامەکان و ڕێکارەکانیان.
بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی دووەم بەدەست دێت لە وڵاتە جیاوازەکان جگە لەو وڵاتەی سەرەکییەی کە پێشکەشکار لە ئێستادا تیایدا دەژیت.
ژمارەیەکی بەرچاوی وڵاتە جیاوازەکان ڕێگا بە هاوڵاتییەکانیان دەدەن کەچەندی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی دووەم بەدەست بهێن و سوودمەند بن لە هەموویان.
نیشتەجێبوون لەڕێگای وەبەرهێنان کە بەشێوەیەکی گشتی بە ڤیزای ئاڵتوونی دەناسرێت بەشێکە لە نیشتەجێبوونی یاسایی کە ڕێگەدەدات بە هەر تاکێک بتوانێت بە شێوەیەکی یاسایی نیشتەجێی وڵاتێک ببێت لەڕێگای وەبەرهێنان لە کەرتێکی دیاریکراودا کە تەرخان کراوە بەپێی یاسای نیشتەجێبوونی هەر ووڵاتێک. جیاوازی بەدەستهێانی بڕوانامەی نیشتەجێبوون لەڕێگای وەبەرهێنان وەک لە ڕێگای بەدەستهێنانی هەمان بەڵگەنامە لەڕێی پرۆسەی ئاسایی و ئەوەیە کە لەڕێگەی وەبەرهێنان چەند مەرجێکی زۆر کەم یاخود هیچ مەرجێک بوونی نابێت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەکە.
ڕێگەپێدانی نیشتەجێ بوون لە وڵاتێکی تردا ڕێگەت پێدەدات کە بەشێوەیەکی یاسای لەو وڵاتەدا نیشتەجێ بیت بێ ئەوەی هاوڵاتی ڕەسەن یاخود خاوەن ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بیت، خاوەن بەڵگانەمەی نیشتەجێبوون دەتوانێت لەو وڵاتەدا (بژیت، کار بکات، بچێتە خوێندن و سوودمەند بێت لە خزمەتگوزاری تەندروستی). دوای چەند ساڵێک و جێبەجێ کردنی دروستی ئەو مەرجانەی کە بۆی دانرابوون، کە لەوانەیە بریتی بێت لە مانەوەی لەو وڵاتە بۆ ئەو ماوەیەی کە دیاری کراوە و فێربوونی زمانی وڵاتەکە، هەندێک وڵات ڕێگە بە وەرگرنتی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە دەدەن بە کەسی پێشکەشکار
ئەو وڵاتەنەی کە ڕێگە بە وەرگرتنی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون دەدەن لە ڕێی پرۆسەی وەبەرهێنان بریتین لە:
(پورتوگال، ئیسپانیا، یۆنان، قوبروس، بولگاریا، مالتا، ئیرلەندا، بەڕیتانیا) لەنێوان وڵاتەکانی تردا.
کاتێک بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی دووەم بەدەست دەهێنرێت، ئەندامانی خێزانی کەسی پێشکەشکار سوودمەند دەبن لەڕێگای بەردەست بوونی خزمەتگوزارییەکانی وەک (سیستەمی تەندروستی، خوێندن و زانکۆ، وە هەلی کار) کە لەوانەیە لە وڵاتەکەی خۆیدا ئەم شتانە بەردەست نەبووبن، یاخود بە ئاسانی بەدەست نەهێنرێن.
بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامی ڕەگەزنامە، چەندین وڵات کە ئەم پرۆگرامە بەردەست دەخەن داوالە پێشکەشکار دەکەن کە لەڕێگەی لایەنی باوەڕپێکراوی حکومەتەوە پێشکەش بکەن. ئێمە یەکێکین لەو لایەنانەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لەلایەن حکومەتە جیاوازەکانەوە دانپێدانراوین و جێی متمانەی ئەوانین هەر لەسەرەتای دروستبوونی ئەم جۆرە پۆرگرامانە.
چەندین زانیاری گرنگی سەرەکی هەن کە دەبێت ئامادە بکرێن و دەبنە خاڵی بنچینەیی کەیسەکەت، ئەمانەش بریتین لە:
• لەدایکبووی کام نەتەوەیت؟
• نیشتەجێی چ وڵاتێکیت؟
• ئایا هیچ ڕێگەپێدانێکی نیشتەجێبوونت هەیە لە هەر وڵاتێکی تر بێت؟
• ئایا لە هیچ وڵاتێکی تر نیشتەجێ بوویت لەماوەی ئەم ١٠ ساڵەی کۆتاییدا؟ ئەگەر بەڵێ، ماوەی چەنێک لەو وڵاتەدا ژیاویت؟
• ئایا هیچ جارێک ڕەتکراویتەوە لە پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری یاخود بازرگانی؟ ئەگەر بەڵێ، ئایا جارێکی تر پێشکەشت کردووەتەوە؟
• ئایا هیچ جارێک ڕەت کراویتەوە لە پرۆسەی وەرگرتنی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون یاخود ڕەگەزنامەی دووەم لە وڵاتێکی تر؟
• بەشێوەیەکی گشتی تۆ چەنێک گەشت دەکەیت؟ ئەو وڵاتانە کامەن کە تۆ بۆی گەشت دەکەیت؟
• ئەو سەرچاوەی داراییە کامەیە کەتۆ بەکاری دەهێنیت وەکوو دەرماڵە بۆ وەبەرهێنان؟
چەندین فاکتەری جیاواز هەیە کە تۆ دتوانی لەبەرچاوی گریت کاتێک کە تۆ گونجاوترین پرۆگرام بۆخۆت و خێزانەکەت هەڵدەبژێریت.
- ئایا پێویستت بە پاسپۆرتی دووەم هەیە لەماویەکی کەمدا یاخود دەتوانیت چاوەرێکەیت و پرۆسەکەت کەمێک بخایێنێت لەڕێی بەشداری کردن بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی ڕێپێدانی نیشتەجێبوون و دواتر دوای چەند سالێک ببیتە خاوەن ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی وڵاتی دووەم.
- ئایا دەتهەوێت بڕۆیتە وڵاتێکی تر یاخود دەتهەوێت لە وڵاتەکەی خۆت دا بمێنیتەوەو بەڵام ئاسان تر بتوانیت هاتووچۆ بکەیت؟
-ژمارەی مناڵەکانی پێشکەشکار و تەمەنیان (هەندێک لە پرۆگرامەکان ڕێگا بە وەچەکانی تەمەن گەورە دەدەن لەکاتێکدا هەندێکی تر ڕێگە نادەن هەمان پرۆسەی پێشکەشکردن وەچە تەمەن گەورەکانی کەسەکە بگرێتەوەو بۆیە پێویست دەکات وەچەکان وەکوو کەسی سەربەخۆ داواکاری پێشکەش بکەن، کە ئەمەش وا دەکات پێویست بێت بڕە پارەیەکی زۆر زیادتر بدەیت.)
ئایا دەتهەوێت خوشک و براکانت لەگەڵ خۆتدا بەشدار بن لەهەمان داواکاری پێشکەشکاریدا (هەندێک لە پرۆگرامەکان ئەمە قبوڵ دەکەن، لەکاتێکدا ئەوانی تر ڕەتی دەکەنەوە.)
-ئەو خولیایانە چییە کە بۆ گەشتکردن هەیتە و ئامانجت چییە کاتێک دێتە سەر ئەو باسەی کە دەتوانیت بۆ چەندین وڵات گەشت بکەیت بەبێ ڤیزا.
پرۆگرامە خێراکانی بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی دووەم نزیکەی ٣ بۆ ٦ مانگ دەخایێنن بۆ ئەوەی ئامادەبن و بەدەست هێنانی بەڵگەنامی نیشتەجێبوونی دووەم ماوەی ٢ بۆ ٤ مانگ دەخایێنێت.
- باجی موڵک لەنێوان ٪٠.٦ بۆ ٪١.٩ دایە.
- باجی گواستنەوەی موڵک لەنێوان ٪٣ بۆ ٪٩ دایە.
- تاکی نیشتەجێ نەبووی وڵاتەکە تەنها باجی دەرماڵەی دەسکەوتووی قوبروسی دەدات.
- بەرزی ڕێژەی باج دەتوانێت بگاتە زیاد لە ٪٣٥ لەکاتی دەستکەوتی داهاتی سەروو ١٩،٥٠٠ یۆرۆ.
- هیچ باجێکی بۆ سەرمایەداری، دەستکەوتنی سەرمایە، میرات، سامان و نرخ بوونی نییە
-ئەو کەسانەی کە دانیشتووی ماڵتان و لەوێ دەژین بەپێی داهاتی مانگانەیان باج دەدەن.
- هیچ باجێکی سەرمایەداری، خانوو بەرە، میرات و سەرمایە وەرناگیرێت.
-باجەکان زۆرتر پەیوەستن بە ئاڵوگۆڕ و زیادرکردنی موڵک.
• مۆلدۆڤا 48 پەیماننامەی باجی کارپێکردن لە شوێنی خۆی هەیە، کە پارێزگاری لە باج دان دەکات دژی باج دان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری دیکە، ئەمە بەشداری دەکات لە یەکێک لە پێشبڕکێترین سیستەمەکانی باج لە ناوچەکەدا.
• ڕێژەی ستانداردی VAT 20%، لەکاتێکدا رێژەی کەمکراوە 8%. چاکسازی دارایی ئەم دواییە ڕێژەی باجی بێ هاوتای لەسەر داهاتی تاک و قەوارە یاساییەکان لەسەر ئاستی 12 % دامەزراند .
• ڕێژەی باجی سامان 0,8% ی ئەو بنکانەی باجیان لەسەر بێت.
• مۆنتینیگرۆ یەکێک لە کەمترین ڕێژەی باجی داهاتی کەسی لە ئەوروپا پێشکەش دەکات کە لە 9% دەستپێدەکات
• ڕێژەی باجی کۆمپانیا تەنها 9%.
• تەنها باج لەسەر قازانجەکانی سەرچاوەی یۆنان لە نادانیشتوان دا دەبرێت
• هیچ وەزیفەیەکی سەرمایە، هیچ سامانێکی تۆڕ/ تۆڕ نرخی باج
• ئەرکی مۆرکردن بۆ تاکەکان 3,6%
• باجدانی موڵک باجی سەرەکی دەگرێتەوە بەپێی تایبەتمەندی تایبەتمەندی و باجێکی زیادە ی هەژمارکراو بۆ بەهای تایبەتمەندیەکان کە لە 300,000 یورۆ زیاترە
• باجی میرات لە 1-10% بۆ کەسە نزیکەکان
• نانیشتەجێکان باجیان لەسەر داهاتی سەرچاوەی پورتوگالی یان تەنها
• داهاتی خانووبەرە بە ڕێژەی تەخت باج ەکەی لە 28%
• باجی شارەوانی لەسەر فرۆشتنی موڵک و گواستنەوە
• 10% ئەرکی مۆرکردن لەسەر باجی میرات/خانووبەرە لەگەڵ جیاوازی لە چەند کەیسێکدا
• هیچ سامانێکی تۆڕ/تۆڕ نرخی باج نیە
• ئەوانەی کە نیشتەجێ نبوون باجیان لەسەر داهاتی سەرچاوەی ئیسپانیا یە
• بۆ دەسکەووتەکانی سەرمایە ڕێژەی پێشکەوتن پیادە دەکات
• ئەرکی مۆرکردن بە 0,5-1% جێبەجێ کراوە
• باجی دەستکەوتنی سەرمایە 7%
• وەک باجی موڵکایەتی ڕاستەقینە، دەسەڵاتدارانی شارەوانی باجی خانووبەرە یان باجێکی عەقاری لێدەردەکەن، لەگەڵ سەرباجێکی کاتی تا 10%
• مەودای باجی خانووبەرەی میرات لە 7-34%
• ئەوانەی کە نیشتەجێ نن تەنها باجیان لەسەر داهاتی سەرچاوەی بولگاریا هەیە
• ئەو کەسانەی کە ناونیشانی هەمیشەییان هەیە لە بولگاریا بەڵام ناوەندی بەرژەوەندی گرنگ لە وڵاتەکەدا بە دانیشتووی باجی بولگاری دادەنرێن
• هیچ ئەرکی مۆرکردن، ئەرکی سەرمایە، سامان/تۆڕ نرخی باج
• نانیشتەجێکان باجیان لەسەر داهات هەیە کە وەرگیراوە یان تەنها لە گرینادا سەرچاوەیان وەرگرتووە
• هیچ دەستکەوتێکی سەرمایە، ئەرکی مۆرکردن، باجی دەسکەوتنی سەرمایە، باجی میرات، تۆڕ سامان/نێت باج
• باجی موڵکە ڕاستەقینەکان بە پشت بەستن بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی0-0,5%
- هیچ دەستکەوتێکی سەرمایە، باجی موڵک، ئەرکی مۆرکردن، باجی دەستکەوتنی سەرمایە، باجی میرات، سامانی تۆڕ/بەهای تۆڕ
-نانیشتەجێکان باجیان لەسەر داهات ەکان هەیە کە وەرگیراوە یان سەرچاوەیان وەرگرتووە لە دۆمینیکا
پەیمانی باج لە هێزدا لەگەڵ کارئای کۆم
-نادانیشتوان باجیان لەسەر داهاتی وەرگیراوە یان سەرچاوەیان وەرگرتووە لە ئەنتیگوا و باربودا تەنها
-دەستکەوتی سەرمایە باجی لەسەر نییە
-هیچ وەزیفەیەکی سەرمایە، باجی دەستکەوتنی سەرمایە، باجی میرات، تۆڕ سامان/تۆڕ نرخی باج
-پەیماننامەکان لەگەڵ کارئای کۆم و شانشینی یەکگرتوو دا هێزن
-نادانیشتوان باجیان لەسەر قازانجی س.ت.لوسیا-سەرچاوە تەنها
- هیچ دەستکەوتێکی سەرمایە، ئەرکی مۆرکردن، باجی دەستکەوتنی سەرمایە، باجی میرات، تۆڕ سامان/پوخت ی باج
-باجی موڵکە ڕاستەقینەکان بە پشت بەستن بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی0-0,5%
- باجی داهاتی کەسی، ئەرکی سەرمایە، باجی دەستکەوتنی سەرمایە، باجی میرات/باجی خانووبەرە، تۆڕ سامان/نێت باجی بەها
-مەودای باجی موڵکەکان 0,2-0,3% بەپێی بەکارهێنانی تایبەتمەندی و شوێن
- ئەرکی مۆرکردن لەسەر گواستنەوەی موڵکەکانی خانووبەرە لە 2% بۆ 18,5% و لەلایەن فرۆشیارەوە دەدرێت
-پەیماننامەکانی باج لەگەڵ کاری کۆم، مۆناکۆ، سویسرا و بەریتانیا دا بە هێزن
• باج لەسەر داهاتی جیهانی، میرات و دەستکەوتی سەرمایە نییە
• ڤانواتو باجی کۆمپانیای سفری هەیە بۆ هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
• تورکیا پەیمانی باجدان بە دوو بەرامبەر لەگەڵ زۆربەی گەلانی جیهان لە پێشکەوتوودا هەڵئەسێت
• نادانیشتوان تەنها باج دەدەن لەسەر داهاتی سەرچاوە تورکیەکانیان
• باجی دەوڵەمەندی لە تورکیا
• ڤی.ئەی.تی بە ڕێژەی 18% لێدراوە. کەمکردنەوەی ڕێژەی 8 % و 1 % لەوانەیە داوای هەندێک کاڵاو خزمەتگوزاری بکات .
• لەگەڵ ڤیزای وەبەرهێنی E-2 کەسەکە تەنها لە بەر ئەو باجەی کە لە ئەمریکا دایناوە، ئەو باجەی کە لە ئەمریکا دایگرتووە و باجیان لەسەر نییە لەسەر داهاتی جیهان (چونکە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکا یان ئینیشتنەوەی هەمیشەیی نین)