وەرگرتنی ڕەگەزنام لەڕێی بەخششی دارایی

logo

چەند وڵاتێک بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەشداری کەسانی بیانی بکەن لە وەبەرهێنان دا، ئۆفەری وەرگرتنی ڕەگەزنامە دەدەن لەڕێی پرۆگرامەکانی وەبەرهێنانەوە.
هەندێک لە حکومەتەکان دەڕماڵە بەردەست دەخەن و ڕێگە بە پێشکەشکارەکان دەدەن کە بەشداری ئابووری بکەن لەم دەرماڵانەدا لەبەرامبەر بەدەست هێنانی ڕەگەزنامەی وڵاتەکە. هیچ بەڵێنێکی گەڕاندنەوەی ئەو پارەو سامانە نادرێت کە کەسی پێشکەشکار وەبەرهێنانی پێدەکات، هەر بۆیە بە (بەخشین) دەناسرێت.

دواتر وڵاتەکان دەتوانن ئەم دەرماڵانە بەکاربهێنن بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی خۆیاندا، وەکوو (پێشخستنی کەرتی خانووبەرە، پێشخستنی کەرتی بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی کار) کە ئامانجی ئەمەش بریتییە لە بەهێزکردنی کەرتی ئابووری وڵاتەکە.
ئەو بڕە پارەیەی کە دەبەخشرێت و بەشداری پێدەکرێت بە شێوەی یەکجار پێویستە هەموو پارەکە بدرێت بۆ ئەوەی کەسی پێشکەشکار بتوانێت بەسەندبکرێت لە پرۆگرامی ڕەگەزنامەی دووەم، ئەمەش لەدوای پشکنینێکی وورد و پرۆسەی دەزگای دڵنیایی.
ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە ببەخشرێت جیاوازە بەپێی ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێشکەشی دەکەن بۆ پرۆگرامی ڕەگەزنامەو هەروەها جیاوازە بە پێی تەمەنی پێشکەشکارەکان.

بەرنامەکانی تێکەڵ لەگەڵ وەبەرهێنانی بەخشین، خانووبەرە و بۆندەکان