ئەوروپییەکانپرۆگرامە

logo

تەنها چوار وڵات لە ئەوروپادا ئۆفەری وەرگرتنی ڕەگەزنامە لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە دەدەن، ئەم وڵاتانەش بریتین لە (ماڵتا، بولگاریا، مۆنتینێگرۆ , وە قوبرس - لە ئێستادا ڕاگیراوە). هەندێک وڵات ئۆفەری پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون دەدەن لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە، ئەم وڵاتانەش بریتین لە (یۆنان، ئیرلەندا، پورتوگال، ئیسپانیا، وە بەڕیتانیا).

ڕەگەزنامەی ئەوروپی

چەند وڵاتێکی دیاری کراو لە ئەوروپا ڕەگەز نامەی دووەم دەبەخشن لەڕێی وەبەرهێنانەوە. هەندێک لەم وڵاتانە ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپا، هەربۆیە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەوروپی دەتوانن کار بکەن, بژین، وە بخوێنن لە هەریەک لەو ٢٧ وڵاتەی کە بەشێکن لە ئەوروپا. ئەو وڵاتانەی تر کە پرۆگرامی رەگەزنامە بەردەست دەخەن و بەشێکن لە ناوچەی شنگن یاسایەکی هاوبەشیان هەیە بۆ ڤیزای گەشتکردن، وە هەندێک وڵاتیش سەر بە هەردوو بەشی یەکێتی ئەوروپاو ناوچەی شنگنن. پرۆگرامەکانی ئەوروپا بە وەرگرتنی ڕەگەزنامە لەڕێی وەبەرهێنانەوە چەندین تایبەتمەندی بێوێنەو هاوتای هەیە کە بریتین لە

  • ماوەی پرۆسەکە لە نێوان ٦ بۆ ١٢ مانگ دەخایێنێت بۆ وەگرتنی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و بوون بە هاوڵاتییەکی ئەوروپی.
  • پێویست بە چاوپێکەوتن ناکات.
  • گەشتکردن بۆ ١٥٠ وڵاتی جیهانی بەبێ ڤیزا کە وڵاتە ئەوروپییەکانیش دەگرێتە خۆ
  • ڕاکێشان و بەشداری پێکردنی کەسانی خێزانەکەت، وەکوو هاوسەر، مناڵەکان، وە دایک و باوک.
جیاوازی یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی شنگن.
image

ناوچەی شنگن

هەندێک لەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە پشتگیری وەرگرتنی ڕەگەزنامە لەڕێگەی پرۆگرامی وەبەرهێنانەوە دەکەن بەشێک نین لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام دەکەونە زۆنی شنگنەوە، لەوانە وڵاتی مۆنتینێگرۆ. ناوچە یاخود زۆنی شنگن پێک دێت لە ٢٦ وڵاتی ئەوروپی کە بەفەرمی هەموو کۆنتڕۆڵکردنێکی سنوورە هاوبەشەکانیان لاداوەو هاوڵاتی ئازادە لە هاتووچۆ لەبەینی وڵاتەکاندا. ئەم ناوچەیە بەپێی ڕێساو یاسەیەکی هاوبەش لە نێوان وڵاتەکانی دا، زیادتر وەکوو تاکە دەسەڵاتی دادوەری بۆ مەبەستی گەشتە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات. ناوچەکە دوای ساڵی ١٩٨٥ ناوی لێندرا شنگن ئەمەش بەهۆی ئەو ڕێکەوتن نامەیەی کە واژوو کرا لە گوندی شنگنی لۆکسێمبۆرگ.
لەمیانەی هەموو ئەو وڵاتانەی کە پرۆگرامی وەگرتنی ڕەگەزنامە لەڕێی وەبەرهێنان پێشکەش دەکەن، تەنها بولگاریا و قوبروس بەشێک نین لە ناوچەی شنگن.

image

یەکێتی ئەوروپا

یەکێیتی ئەوروپا بریتییە یەکێتییەکی سیاسی و ئابووری کە لە ٢٧ وڵات پێک هاتووەو ئەم وڵاتانەش دەکەونە ناو قارەی ئەوروپا. یاساکانی یەکێتی ئەوروپا جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە ئاسانی و بە ئازادی هاوڵاتیان بە نێو وڵاتەکاندا هاتووچۆ بکەن و شتومەک و خزمەتگوزارییەکان و سەرمایەکانیان بەردەست بخەن لەناوخۆ دا. یەکێتی ئەوروپاو ڕەگەزنامەی ئەوروپی کاتێک دروست بوو کە ڕێکەوتننامەی ماستریکت هاتە سەپاندن لە ساڵی١٩٩٣ دا. هەرکەسێک کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەوروپی بێت دەتوانێت لە ٢٧ وڵاتی یەکێتی ئەوروپادا بژیت، بخوێنێت، وە کاربکات.
لەهەموو ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە پرۆگرامی ڕەگەزنامەی ئەوروپی بەردەست دەخەن لەڕێگای وەبەرهێنان، تەنها مۆنتینێگرۆ و مەڵدوڤا بەشێک نین لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بەشێکن لە ناوچەی شنگن.

سوودەکانی پاسپۆرتی بەڕیتانی

  • ئازادی لە هاتن و چون و گەشتکردن دا.

    هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەوروپی زۆرترین ئازادی هاتووچۆو گەشتکردنیان هەیە لەنێوان پاسپۆرتەکانی تری جیهان دا، کە دەتوانن بۆ زیاد لە ١٦٠ وڵاتی جیهان گەشت بکەن بەبێ هیچ ڤیزایەک

  • توانای نیشتەجێ بوون و کارکردن لە ٢٨ وڵاتدا

    پاسپۆرتی ئەوروپی لەلایەن ٢٧ وڵاتی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دروست دەکرێت بۆ هاوڵاتییەکانیان.
    ڕێکەوتن نامەکەی یەکێتی ئەوروپا ڕێگە دەدات بە ئازادی هاوڵاتییەکانی هاتووچۆ بکەن و ئاڵوگۆری کەلوپەل و پارە بکەن، هەربۆیە هاوڵاتییانی ئەوروپا دەتوانن لە هەریەک لەو ٢٧ وڵاتەدا بژین.
    وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بریتین لە: ئوستریا، بێلگیۆم، بولگاریا، کرواتیا، یەکێتی قوبروس، یەکێتی چێک، دانمارک، ئیستۆنیا، فینلاند، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئیرلەند، ئیتاڵیا، لاتیڤیا، لیزوانا، لۆکسێمبۆرگ، ماڵتا، نیزەرلاند، پۆڵەند، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، وە سوید.
    لەگەڵ ئەمەشدا، هاوڵاتییان ئەوروپی بە ئازادی دەتوانن لە وڵاتی سویزەرلاند دا نیشتەجێ بن.

  • خوێندنی بێبەرامبەر یاخود بە هاوکاریکردن

    چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ خوێندن لە یەکێتی ئەوروپادا. ئەوروپا خاوەنی کۆنترین و بەناوودەنگترین زانکۆکانی جیهانە، خوێندن لە ئەوروپادا هەلی زۆر زیاترت بۆ دەڕەخسێنێت بۆ تۆڕە جیهانییەکان و بەرەو پێشخستنی کار، ژمارەیەکی زۆر لە شاری جیاواز و بەناوبانگی هەیە، کوالێتی بەرزی ژیان، وە بە دڵنیاییەوە ٢٨ وڵات هەیە کە ئۆفەری خوێندنی بێبەرامبەر یان بە نرخێکی زۆر گونجاو بەردەست دەخەن.

  • بەردەست بوونی خزمەتگوزاری تەندروستی جیهانی

    لەژێر ئەو یاسایانەی کە ئێستا لە یەکێتی ئەوروپادا بوونی هەیە، هاوڵاتییانی یەکێتی ئەوروپا کاتێک لە یەکێک لەو ٢٧ وڵاتەدا بن، سوود لە خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر وەردەگرن.

پرۆگرامەکانی ڕەگەزنامەی ئەوروپی لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە.

چەندی ڕێگای جیاواز هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەوروپی لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە، ئەمانەش بریتین لە: وەبەر‌هێنان لە کەرتی خانووبەرە، پێدانی پارەی تەواو یاخود بەشێک لە پارەکەت بە دەڕماڵەی حکومەت(بەخشینی پارە)، پێدانی بڕە پارەیەک و سەرف کردنی لە بۆندەکانی حکومەت یاخود پێکهێنانی بازرگانی.

بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی ئەوروپا

بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی ئەوروپا لەڕێی پرۆگرامی وەبەرهێنانەوە ماف و ڕێگەت پێدەدات کە بەشێوەیەکی یاسایی لە وڵاتەکەدا نیشتەجێ ببیت، بژیت، کار بکەیت، بخوێنیت, وە سوودمەندی بیت لە خزمەتگوزاری تەندروستی بەبێ ئەوەی کە هاوڵاتی ئەو وڵاتە بیت.

هەموو پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون بەشێکن لە ناوچەی شنگن (جگە لە بەڕیتانیا) هەر بۆیە بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون ڕێگە دەدات بە بەشداربووەکانی بتوانن گەشت بکەن بۆ ٢٦ وڵاتی ئەوروپا کە بەشێکن لە ناوچەی شنگن.

هەموو پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون لە ئەوروپا پشتگیری وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەوروپی دەکەن بەڵام بە هەل و مەرجی جیاواز، هەندێک لە پرۆگرامەکان کارئاسانی زیاتر دەکەن وەک لە پرۆگرامەکانی تر. پێشکەشکارەکان لەوانەیە ڕێگەیان پێبدرێت کە ببنە خاوەن ڕەگەزنامە ئەمەش بە مانەوەیان لەو وڵاتەدا بۆ ژمارەیەک ساڵی دیاریکراو و فێربوونی زمانەکەیان و سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی زمان دا.
پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوونی ئەوروپی لەڕێگەی وەبەرهێنان چەند تایبەتمەندییەکی بێهاوتایان هەیە، لەوانە:

  • پرۆسەکە خێرایەو لەماوەیەکی کەمدا تەواو دەبێت کە نزیکەی ٣ بۆ ٥ مانگی پێدەچێت.
  • پێویست بە هیچ چاوپێکەوتنێک ناکات بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون
  • توانای گەشتکردن بۆ ٢٦ وڵاتی ئەوروپا بەبێ ڤیزا
  • پێشکەشکار بەرپرس نییە لە هیچ باج دانێک ئەگەر هاتوو لە وڵاتەکەدا نیشتەجێ نەبوو
  • توانای لەخۆگرتنی کەسانی خێزانەکەی، وەک هاوسەر، مناڵەکانی، وە دایکی باوکی خۆی

پرۆگرامەکانی نیشتەجێبوون لە ئەوروپا

ئەوروپییەکان
Residency
پرۆگرامە

Apply Now