گەوهەری ڕەچاوکراو لە مەیدانی کۆچدا، بریتییە لە بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی دووەم لەڕێگای وەبەرهێنان، کە ئەمەش ڕێگەت پێدەدات ڕەگەزنامەو پاپسپۆرتی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنیت تەنها لەماوەی چەندمانگێگی کەمدا. هیچ تواناییەکی دیاریکراو داواکراو نییە لە پێشکەشکارەکان و هەروەها پێویست بە هیچ چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی زمانیش ناکات.
قبوڵی نیشتەجێبوون ڕێگەت پێدەدات کە بەشێوەیەکی یاسایی لە وڵاتێک نیشتەجێ بیت بێ ئەوەی هاوڵاتی یاسایی ئەو وڵاتە بێت. کەسانی خاوەن بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون دەتوانن لە وڵاتی دووەم دا (بژین، کاربکەن، بخوێنن و سودمەند بن لە خزمەتگوزاری تەندروستی). هەندێک لەو وڵاتانە ڕێگە بە وەرگرتنی ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەدەن بەو کەسانە، ئەمەش دوای تێپەڕینی چەند ساڵ و جێبەجێ کردنی هەندێک مەرج و خاڵ کە لەوانەیە بریتی بێت لە نیشتەجێ بوون لە وڵاتەکە بۆ ماوەی چەندساڵێک و فێربوونی زمانەکەیان.