logo

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاE-2 ڤیزای وەبەرهێنەری نیشتەجێ

Overview

ڤیزای وەبەرهێنی پەیماننامەی E-2 خێراترین شێوەی وەرگرتنی ڤیزایە کە رێگە دەدات لە ئەمریکا نیشتەجێ بێت. ڤیزایی E - 2 ناکۆچبەرانە بۆ بازرگانە بیانییەکانی ئەو وڵاتانەی کە پەیمانی بازرگانی و بازرگانییان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دا هەیە . ڤیزای وەبەرهێنی E - 2 ڕێگە بە وەبەرهێنی بیانی دەدات کە بچنە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان و کار بکەن لەسەر بنەمای وەبەرهێنانێکی بەرچاو لە کۆمپانیای بۆنا فاید .

  • icon Processing time

    تێکڕای 3 مانگ

  • icon Investment type

    بازرگانی نوێ یان مافی دەستووری لە ئەمریکا

  • icon Investment cost

    نزیکەی ١٥٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (لەسەرەوە بەبێ سنووری دیاریکراو)

  • icon Family dependents

    هاوسەر، منداڵانی ئەندامی خێزانی خوار تەمەن 21 ساڵ و فەرمانبەری بازرگانی

یاسای ڕەگەزنامە یان یاسای نیشتەجێبوون

Country Info

ئەمریکا لە مێژە لە هەموو جیهاندا بە خاکی دەرفەت ناسراوە، بە کلتورە دەوڵەمەند و هەمەجۆرەکانییەوە و یەکێک لە بەهێزترین پێشهاتەکانی جیهان

بە درێژایی مێژووی خۆی، ئەمریکا گەلێکی کۆچبەر بووە لە ئێستادا زیاتر لە 325 ملیۆن کەس لە ئەمریکا دەژین لەمانە نزیکەی لە سەدا 62 لە بنەڕەتدا بە ڕەچەڵەک ئەوروپین، 13% ئەفریقی-ئەمریکین، لە سەدا 16ئیسپانین، لە سەدا 5یش ئاسیایین بە نزیکەیی لە سەدا بیستی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دەژین، بە زمانێکی تر قسە دەکەن جگە لە ئینگلیزی لە ماڵەکانیاندا لە نێوان زمانە هەرە باوەکانی دووەم ئیسپانی و چینی و پورتوگالی

READ MORE
پایتەخت

واشنتن، .C

ژمارەی دانیشتوان

325.7 ملیۆن

زمان

ئینگلیزی

جۆری حکومەت

کۆماری فیدراڵی دەستووری

دراو

دۆلاری ئەمریکی (USD)

ڕێژەی گۆڕینەوە

١ دۆلاری ئەمریکی = 0.9214 یورۆ

Benefits

Costs

ئەو وەبەرهێنانەی کە دادەنرێت بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئی 2 پێویستە لە کارێکی بازرگانی کارادا بێت و کەوا خەڵک کار بکەن لە بازرگانیدا

1. E2 وەبەرهێنی ڤیزا

بە نزیکەیی بڕی وەبەرهێنراو لە ڤیزای e2 خۆی دەبینیتەوە لە 150،000 دۆلار ( وە زیاتریش لەم بڕە بە بێ هیچ سنورێک) پێویستە بڕی پارەکە لە نێو هەژمارێکی دڵنیایی دا دابنرێت لە پێناو راکێشانیدا لە کاتی بەسەندکردنی ڤیزایی e2. ئەم ڕێکارەش لە کاتێکدا بەکاردێت کەوا بازرگانییەک بکڕیتەوەم ئەویش کەوا خاوەن بازرگانییەکە داوای دانانی پارەی پێویست دەکات لە هەژمارە دڵنیاییەکەدا لە کاتی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی بارزگانییەکە. گەر وەبەرهێنەر بازرگانییەکی تازە دابمەزرێنێت ئەوا پێویست بە هەژماری دڵنیایی ناکات.

بە نزیکەیی بڕی وەبەرهێنراو لە ڤیزای e2 خۆی دەبینیتەوە لە
150،000 دۆلار
تێچووی کارەکانی کۆمپانیای ستیزنشیپ ئینڤێست، فۆرمە فەرمیەکانی پرۆگرامەکە ، بڕوانامەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت، کرێی ڕێنیشاندەر و خەرجییەکانی دیکە، تێچوونەکانی دیکەی پەیوەست بە پرۆسەکەوە. پەڕاوێک بە تەواوی زانیاریەکان بێ هیچ تێچوویێکی شاراوە دابین دەکرێت بۆ کەیسە دیاریکراوەکان.

Required Documents

کاتێک کڕیار ئامادەیە هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت و ڕێکەوتننامەی بەردەوامبوونی کەسی ئیمزا بکات، کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست فەرمانبەرێکی تایبەتی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دیاری دەکات بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکانی پرۆگرامەکە و هەموو فۆڕمە گرنگەکانی حکومەت بۆ کەسی پێشکەشکار.
تکایە ئاگاداربە کە ئەو پەڕاوانەی لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی هەڵسەنگاندنی کەسی وورد، تایبەت بە کەسی پێشکەشکار.

بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت::
• پرۆگرامی ڤیزای ناکۆچبەر، لە DS-160.
• کۆپییەکی باوەڕپێکراوی پاسپۆرتی یاسایی (بە بەرواری ڕەواوە بە لایەنی کەمەوە شەش مانگ لە ماوەی مانەوەی داواکار لە ویلایەتە یەکگرتووەکان)
• یەک وێنەی ڕەسەنی 2-بە-2-ئینچ (5-by-5-cm)

ئەو پەڕاوانەی کە تەنها لە داواکاری سەرەکیداواکراون:
• پرۆگرامی ناکۆچبەری وەبەرهێنەری ئاڵوگۆردەر/هاوبەش لە DS-156E کەوا دەبێت ئیمزا بکرێت لە لایەن بەڕێوبەران و بەرپرسان و فەرمانبەرە پێویستەکان.
• پلانێکی بازرگانی پشت پێ بەستوو کەوا ئەم بازرگانییە دەتوانێت پارەی پێویست قازانج بکات لە پێناو بەخێوکردن و پاڵپشتی کردنی داواکارەکان بە درێژایی مانەوەیان لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکادا وە نابێت بازرگانییەکە پەراوێز بخرێت.
• تۆمارکردنی بازرگانی لە بازرگانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
• سەلماندنی گواستنەوەی وایر.
• سەلماندنی سەرچاوەی داهات.
• سەلماندنی نیازی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت (لەبەرئەوەی ئەم ڤیزایە ڕێگە بە نیازی دووانە نادات).

ئەو بەڵگەنامانەی کە تەنها کاتێک پێویستن کە ئەو دوو کەسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە پێکەوە پێشکەشی پرۆگرامەکە بکەن:
• بەڵگەنامەی ڕەسەنی تۆماری هاوسەرگیری یان کۆپی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری
• کۆپی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی جیابوونەوە (ئەگەر بەردەست بێت).

Timeline

مانگی ١

سیتیزنشیپ ئینڤێست وێنەی پاسپۆرتەکەت و فۆرمەکانت وەردەگرێت لە پێناو پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیارییەکانی وەبەرهێنەرەکە.
پارەیەکی پێشەکی دەدرێت بە سیتیزنشیپ ئینڤێست لە پێناو دەستکردن بەم پرۆسەیە.

مانگی 2

هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردەکانی بازرگانی/وەبەرهێنان و هەڵبژاردنی مافی بەکارهێنانی بازرگانی E-2

ڕێکخستنی/تۆمارکردنی بازرگانی کۆمپانیاکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئەمریکا

کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە پێشکەشکردنی E-2

ئیمزاکردنی فۆڕمە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشکەش کردنی E-2

ئامادەکردنی پێویستییە یاساییەکان و فایلی E-2 لە پێناو پێشکەشکردنی بە کونسوڵخانەی ئەمریکا.

مانگی 3

پێشکەشکردنی پێداویستییەکانی E-2 بە کونسوڵخانەی ئەمریکا

چاوپێداخشاندنەوەی باڵیۆزخانە/کونسوڵخانە.

ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی ڤیزا لە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا/کۆنسوڵخانە

ئامادەی چاوپێکەوتنەکە بن و بڕیاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا/کۆنسوڵخانە وەربگرن

تێبینی: هەموو ئەو کاتانەی لەسەرەوە ئاماژەیەن پێکراوە بە نزیکییە. کاتی پێویست بۆ پرۆسەی E-2 زۆر تایبەتە، وە کەوتۆتەوە سەر ئەوەی کەوا وەبەرهێنەرەکە چەندێکی پێ دەچێت بەڵگەنامەکانی پێشکەش دەکات، وە هەروەها جۆری ئەو بازرگانییەی کەوا وەبەرهێنانی تێدا دەکات لە بەشی E-2 ( چ جا گەر دەستپێکردنی کۆمپانیایەک بێت یاخود کڕینەوەی کۆمپانییایەک بێت، ئەو کاتەی کەوا پێویستیە بۆ مامەڵە یاساییەکانی کڕین یاخود دامەزراندنی کۆمپانییاکە دەگۆڕدرێت) وە هەروەها کاتی پرۆسەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا/کۆنسوڵخانە و ماوەی چاوەڕوانی بۆ ئامادەبوون لە چاوپێکەوتنی ڤیزادا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا VISA FREE countries

* Visa on arrival

82Countries

پەیماننامەی وڵاتانی ئەمریکا
  • ئەلبانیا
    ئەرجەنتین
    ئەرمینیا
    ئۆسترالیا
    نەمسا
    ئازەربایجان
    بەحرەین
    بەنگلادیش
    بەلجیک
    بۆلیڤیا
    بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا
    بولگاریا
    کامیرۆن
    کەنەدا
    چیلی
    کۆلۆمبیا
    کۆنگۆ
    کۆستاریکا
    کرواتیا
    کۆماری چێک
    دانیمارک
    ئێکوادۆر
    میسر
    ئەستۆنیا
    ئیتیۆپیا
    فینلاند
    فەرەنسا
    جۆرجیا

    ئەڵمانیا
    گرینادا
    هیندوراس
    ئیرلەندا
    ئیسرائیل
    ئیتالیا
    جاماییکا
    ژاپۆن
    ئۆردن
    کازاخستان
    کۆسۆڤۆ
    کیرغیزیا
    لاوس
    لاتڤیا
    لیبێریا
    لیتوانیا
    لوکسەمبۆرگ
    مەکدۆنیا
    مەکسیک
    مۆلدۆڤا
    مەنگۆلیا
    مۆنتینێگرۆ
    مەغریب
    هۆڵەندا
    نیوزیلاند
    نەرویج
    عومان
    پاکستان

    پاناما
    پاپوا گینێی نوێ
    پاراگوای
    فلیپین
    پۆڵەندە
    ڕۆمانیا
    سێنیگال
    سربیا
    سەنگافور
    سلۆڤاکی
    سلۆڤینیا
    کۆریای باشوور
    ئیسپانیا
    سریلانکا
    سوریناو
    سوید
    سویسرا
    تایوان
    تایلەند
    تۆگۆ
    ترینیداد و توباگۆ
    تونیس
    تورکیا
    ئۆکرانیا
    بەریتانیا
    یوگۆسلاڤیا

لیستی وڵاتان بەپێی سیاسەتی حکومەت گۆڕانکاری یان لەسەر دەبێت

brochure

Content
  • پیشاندانی گشتی بەرنامە
  • یاسای رەگەزەنامە
  • پرۆفایلی وڵات
  • سوودەکانی بەرنامەکە
  • پێشکەشکاری شارەزایی
  • پێداویستی وەبەرهێنان
  • کرێی کاربەرنامە
  • لیستی پشکنینی دۆکیومێنت
  • لیستی ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن بەبێ ڤیزا سەفەر بکەن و ئەو وڵاتانەی کە ڤیزاتان پێ دەبەخشێت لە کاتی گەیشتندا
icon