کاتێک کڕیار ئامادەیە هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت و ڕێکەوتننامەی بەردەوامبوون کەسی ئیمزا بکات، کۆمپانیای ستیزنشپ ئینڤێست فەرمانبەرێکی تایبەتی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان دیاری دەکات بۆ ئامادەکردنی پەڕاوەکانی پرۆگرامەکە و هەموو فۆڕمە گرنگەکانی حکومەت بۆ کەسی پێشکەشکار.
تکایە ئاگاداربە کە ئەو پەڕاوانەی لە خوارەوە ئامادە کراوە تەنها بۆ ڕێنمایی کردنە، دوای هەڵسەنگاندنی کەیسە دیاریکراوەکە، کۆمپانیای ستیزن ئینڤێست هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پەڕاوێک و لیستێکی هەڵسەنگاندنی کەسی وورد، تایبەت بە کەسی پێشکەشکار.
بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەر داواکارێک کە منداڵ لەخۆ دەگرێت:
قۆناغی 1
پەسەندکردنی پێشوەخت:
• فۆرمی پاڵاوتن
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی هەموو ئەو پاسپۆرتانەی کە بەردەستن
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی وێنەی ناسنامە
• بڕوانامەکانی ئەسڵی پۆلیس لەو وڵاتەی کە ڕەگەزنامەت هەیە، وڵاتێک کە بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون (ئیقامە) ت هەیە، وە لە هەر وڵاتێک کە زیاتر لە ساڵێک لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تێیدا ژیاویت. هەر پێشکەشکارێک تەمەنی ١٦ ساڵ بۆ سەرەوە بوو پێویستە بڕوانامەی پۆلیس پێشکەش بکات.
• پرۆفایلی کەسی (CV) کە مێژووی خوێندن و دامەزراندن لەخۆ دەگریت (داواکاری سەرەکی+ هاوسەر)
قۆناغی 2
پێشکەشکردنی تەواوی بەڵگەنامەکان:
• فۆرمی پاڵاوتن- هەموو پەڕاوەکان
• تۆمارە ڕەسەنەکانی تۆماری تەواوی لەدایکبوون یان کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بڕوانامەی تەواوی لەدایکبوون لەگەڵپشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ببەڵگەنامەیەکی لەدایکبوون کە وردەکاری و زانیاری دایک و باوکت لەخۆ دەگرێت، یان تۆماری خێزان، کتێبی خێزان و هتد).
• بڕوانامەی پزیشکی ڕەسەن.
• هەشت (8) وێنەی قەبارەی بنەڕەتی پاسپۆرت
ئەو فۆرم و پەڕاوانەی کە تەنها لە پێشکەشکارە سەرەکییەکە داواکراون:
• یەک نامەی پشتگیری ئەسڵی بانک کە لە لایەن بانکێکی ناسراوی نێودەوڵەتی دەرچووە، بەرواری دەرچوونی نامەکە لە ٦ مانگ نابێت زیاتر تێپەڕیبێت.
• یەک بەیاننامەی پرۆفیشناڵ (بۆ نمونە لە دادنوسێک، دادنوسی گشتی، ژمێریاری بەدەستوور یان کەسانی تری پرۆفیشناڵی هاوشێوە)، وە پێویستە لە ٦ مانگ کۆنتر نەبێت.
• یەک پشتگیری نامەی ئەسڵی دامەزراندن (لە لایەن شوێن کاری کەسی پێشکەشکار).
• کۆپیەکی باوەڕپێکراو لە بڕوانامەی زانکۆ یاخود کۆلێژ.
• سەلماندنی ناونیشانی نیشتەجێبوون (کۆپییەکی بڕواپێکراو بۆ ڕێککەوتنی کرێنامە یان پسوڵەی ئاوو کارەبا)
ئەو بەڵگەنامانەی کە تەنها کاتێک پێویستن کە ئەو دوو کەسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە پێکەوە پێشکەشی پرۆگرامەکە بکەن:
• تۆمارە ڕەسەنەکانی تۆماری هاوسەرگیری یان کۆپی بڕوانامەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ گەواهی MOFA (ئەگەر کاری پێبکرێت).
• کۆپیەکی باوەڕپێکراوی بەڵگەنامەکانی جیابوونەوە لەگەڵ پشتگیریەکی وەزارەتی دەرەوە (ئەگەر بەکاربێت) personalized بۆ بەدەستهێنانی پەڕاوی تاقیکردنەوەی کەسی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.