سانت لوسیا دوورگەیەکی بورکانیکە و دەکەوێتە دەریای کاریبی لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی. کەنارەکانی شوێنی دڵگیرە بۆ (کەناردەریا بورکانیەکان، مەلەوانی ژێر ئاو بە بەکارهێنانی بتڵی ئۆکسجین، هاوینەهەواری خۆش و ماسی گرتن لە لادێکان ) و لەگەڵ کەشوهەوایێکی فێنک بە درێژایی ساڵەکەدا. ناوچەیەکی تەواو ناوازەیە بۆ گەشت کردن. هەرچەندە لەسەدا 95 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە زمانی (کریۆلی فەرەنسی) دەدوێن ، بەڵام زمانی فەرمی لە سانت لوسیا ئینگلیزییە . ئەو وڵاتە ئەندامی کۆمۆن وەیڵزی بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانە و سیستەمی یاسایی لە سانت لوسیا بە باشی ڕێزی لێ دەگیرێت و لەسەر بنەمای یاسای بەڕیتانی دامەزراون .